به‌هۆی ئه‌و سه‌رمایه‌ی سنووره‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، زیاتر له 450 سه‌ر مه‌ڕوبزن له سنووری هه‌ڵشۆی سه‌ربه پشده‌ر ره‌ق بوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 18ی كانوونی دووه‌م، به‌كر وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی هه‌ڵشۆ، به "وشه"ی راگه‌یاند، 450 سه‌ر مه‌ڕوبزن له كوێستانه‌كانی سنووری هه‌ڵشۆ نزیك مه‌رزی كێلێ له نێوان سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران، هه‌وڵیان داوه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بێنه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌ڕێی هاتنه‌وه‌یان ده‌كه‌ونه ژێر ڕنووی به‌فره‌وه و 450 سه‌ر ده‌خنكێن.
به گوته‌ی شوانكاره‌كان، كۆی گشتیی ئاژه‌ڵه‌كان نزیكه‌ی 481 سه‌ر بوون و ته‌نیا 31 سه‌ریان ڕزگار كردووه.
به‌كر وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی هه‌ڵشۆ باسی له‌وه كرد، حه‌وت شوان له‌گه‌ڵ مه‌ڕه‌كان بوون كه خه‌ڵكی گونده‌كانی بنهخهڵیف و وه‌رده و بێوارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن.
یه‌كه‌مجاره رووداوی له‌م شێوه‌یه له هه‌رێمی كوردستان روو ده‌دات، پێشتر حاڵه‌تی كه‌می ره‌قبوونه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ژماره‌یه‌كی زۆره.
وشە/ شۆخان رەشید