شه‌ش كه‌س له‌سه‌ر سووتانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر گیرا كه دوو له‌وانه پێوه‌ندی به ئاگره‌كه‌ی پێشووه‌وه هه‌یه و ئه‌وانی تریش به‌هۆی ئاگره‌كه‌ی 27ی شوبات گیراون.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ك له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر، به "وشه"ی راگه‌یاند، شه‌ش كه‌س له‌سه‌ر ئاگره‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر گیراون، دوو له‌وانه پێشتر گیرابوون، ئه‌وانی تریش له‌سه‌ر ئاگری كۆتایی گیراون كه له پێش جه‌ژن كه‌وته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی، دوو له‌وانه‌ی گیراون له ئه‌نجوومه‌نی بازاڕهكهن و دووكاندار و پاسه‌وانیشی تێدایه كه گیرانهكهیان به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و كارنه‌كردنی كامێرای چاودێرییه.
بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر له‌ماوه‌ی 25 ڕۆژدا دووجار ئاگری گرت و زیانی گه‌وره‌ی مادی لێ كه‌وته‌وه، له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ئومێد خۆشناو گوتی، لێكۆڵینه‌وه‌یان له سووتانی ئاگره‌كه ده‌ست پێ كردووه و گومانیان له‌و ئاگرانه‌ی بازاڕه‌كه هه‌یه.