وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت رای گه‌یاند، له ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا، نۆ ملیۆن لیتر به‌نزین به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر پارێزگاكانی كوردستاندا دابین كردووه و رۆڵی له كۆنترۆڵكردنی نرخی به‌نزین هه‌بوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی حوزه‌یران، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌وت و كانزاكانی پارێزگاكانی كوردستان به‌ڕێوه چووه.
رۆڵی له كۆنترۆڵكردنی نرخی به‌نزین هه‌بوو
ئاماژه به‌وه دراوه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا رۆژانه سێ بۆ سێ و نیو ملیۆن لیتر به‌نزین، دابین بكرێت به كوالێتی و مواسه‌فاتێكی باش.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه به پاڵپشتیكردنی كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی گشتی، بڕیار دراوه به‌نرخێكی پاڵپشتیكراو، به‌رده‌وام بن بۆ دابینكردنی به‌نزینی 690 دیناریی.
كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، له ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا، نۆ ملیۆن لیتر به‌نزین به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر پارێزگاكانی كوردستاندا دابین كردووه و رۆڵی له كۆنترۆڵكردنی نرخی به‌نزین هه‌بوو.
له‌باره‌ی خراپی كوالێتی به‌نزینیش وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، داوای له لیژنه‌ی باڵای چاودێری و به‌دواداچوونی كوالێتی و مواسه‌فاتی به‌نزینی كردووه، هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه و ده‌ستنیشان و سزای توندی هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌كیش بده‌ن كه به‌ده‌ر له ڕێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌ت سه‌رپێچی ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوودا به بڕیاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، نرخی به‌نزین به پاڵپشتی حكوومه‌ت كرا به 800 دینار و ئێسته ته‌نیا ماوه‌ته‌وه چاودێریی چۆنیه‌تیی دابه‌شكردن و كوالێتییه‌كه‌ی بكرێ.