كۆمپانیای دانه‌گاز له نوێترین ڕاگه‌یاندنیدا له‌باره‌ی كێڵگه‌ی كۆرمۆر، چه‌ند زانیارییه‌ك ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، "كاركردن له پڕۆژه‌ی فراوانكردنی كۆرمۆر به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاگیراوه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی حوزه‌یران، كۆمپانیای دانه‌گاز كه كاری به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر ده‌كات، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، "دانه‌گاز رای ده‌گه‌یه‌نێت كه دوای ڕووداوه‌كه‌ی ڕۆژی 22ی حوزه‌یران، دوو مووشه‌كی تر له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌موو له كێڵگه‌ی كۆرمۆر له هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه‌وتنه خواره‌وه".
كاركردن له پڕۆژه‌ی فراوانكردنی كۆرمۆر كه‌ی ئێم 250 به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاگیراوه
زیاتر هاتووه، "له‌و هێرشانه‌دا كه‌س بریندار نه‌بوو، هه‌روه‌ها هێرشه‌كان هیچ زیانێكیشیان نه‌بوو. چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رده‌وامن، به‌ڵام كاركردن له پڕۆژه‌ی فراوانكردنی كۆرمۆر كه‌ی ئێم 250 به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاگیراوه، ئه‌وه‌یش له كاتێكدایه كه باری ته‌ناهی توندوتۆڵ‌تر ده‌كرێت".
ئاشكرای كردووه، "كۆمپانیاكه له نزیكه‌وه هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق پاڵپشتیی به‌هێزیی خۆیان ده‌ربڕیوه. وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كیش بۆ ئه‌م هێرشانه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ڕێكارێكی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ زیادكردنی ڕێكاره ته‌ناهییه‌كان له كۆرمۆر، له‌وانه‌یش هێنانی هێزی سه‌ربازیی زیاتر بۆ پاراستنی كێڵگه و دامه‌زراوه‌كان".
كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر ڕۆژانه توانای به‌رهه‌مهێنانی 450 ملیۆن پێ سێجا گاز و هه‌زار و 100 تۆن گازی ئێڵ پی جی و 16 هه‌زار به‌رمیل كۆندێسه‌نی هه‌یه. ڕۆژی چوارشه‌م 22ی حوزه‌یران، بۆ یه‌كه‌م جار به مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر كێڵگه‌كه.