سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌نزینخانه‌كانی هه‌ولێر رای گه‌یاند، پاڵاوگه‌یه‌كی به‌نزین له هه‌ولێر ده‌كه‌وێته كار و به‌رهه‌می ڕۆژانه دوو ملیۆن لیتره.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی حوزه‌یران، سیروان عه‌بدوڵا خدر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌نزینخانه‌كانی هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، پاڵاوگه‌یه‌كی نوێی به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین له هه‌ولێر ته‌واو بووه و ئێسته به‌نزین عه‌مبار ده‌كات، پشكنینی كوالێتی بۆ ده‌كرێت كه به‌نزینه‌كه‌ی زۆرباشه.
روونیشی كرده‌وه كه هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رهه‌می ئه‌و پاڵاوگه‌یه ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه، ئه‌وكات ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی به‌نزین له بازاڕ ده‌بێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ھه‌ر لیترێك به‌نزین، به 250 دینار هه‌رزانتر له بازاڕ بفرۆشێت.
ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی به‌نزین له بازاڕ ده‌بێت
وه‌ك سیروان عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی بۆ كرد، خستنه بازاڕی ئه‌و به‌نزینه زۆرباشه، چونكه پێداویستی ناوخۆ پڕ ده‌كاته‌وه و ئێسته پێویستمان به دوو ملیۆن لیتر به‌نزین هه‌یه رۆژانه تا نرخه‌كه‌ی دابه‌زێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌نزینخانه‌كانی هه‌ولێر، رێیه‌كی تریشی خسته ڕوو كه ئه‌و پاڵاوگه‌یه ده‌توانێ نرخی به‌نزین هاوشێوه‌ی حكوومی بفرۆشێته‌وه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت زیانه‌كانی بۆ پڕ بكاته‌وه.
ئێسته نرخی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان به پاڵپشتی حكوومه‌ت 800 دیناره و شۆفێران داوا ده‌كه‌ن هێشتا نرخه‌كه‌ی هه‌رزانتر بكرێ.
وشه/ بڵند ئیبراھیم