سه‌نته‌رێكی كشتوكاڵی جیهانی لقی خۆی له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستانیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئامانجی كابینه‌ی نۆیه‌م پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی حوزیران، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، د.محه‌مه‌د شكوری سه‌رۆكی ده‌سته‌كه پێشوازی له به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی سه‌نته‌ری كشتوكاڵی جیهانی هۆڵه‌ندی كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان رای گه‌یاندووه، ئامانجی كابینه‌ی نۆیه‌م پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵه و چه‌ندان ده‌رفه‌تی كشتوكاڵی ھه‌یه‌و ده‌توانرێ وه‌به‌رھێنانی بۆ بكرێت.
جێی ئاماژه‌یه كه ۆرڵد ھۆرتی سه‌نته‌ر، تایبه‌ته به پێشخستنی كشتوكاڵ له‌بواره جیاجیاكان، ئێسته لقێكی له عه‌لوه‌ی ھاوچه‌رخی ھه‌ولێر ده‌كاته‌وه، كه‌ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌نته‌ر له رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له‌م حكوومه‌ته‌دا، قۆناغی وه‌به‌رهێنانی ته‌نیا له باڵه‌خانه و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون تێپه‌ڕاند و ئێسته كار له‌سه‌ر چه‌ندان سێكته‌ر ده‌كه‌ن.