یاریزان "شادی حوسێن" له یانه‌ی سیرامیكا كیلۆپاترا، له خولی تۆپی پێی میسر، گۆڵێكی سه‌رنجڕاكێشی تۆمار كرد.
یاریزانه‌كه كه‌مێك له‌ولاتری ناوه‌ڕاستی یاریگه، تۆپێكی مووشه‌كئاسای ئاراسته‌ی گۆڵی یانه‌ی مقاولون ئه‌لعه‌ره‌ب كرد له گه‌ڕی 25ی خولی نایابی میسر و توانی بیكاته گۆڵه‌وه.
گۆڵه‌كه‌ی شادی زۆر جوان و جیهانییه و ره‌نگه ببێته یه‌كێك له‌و گۆڵانه‌ی ركابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاتی "پوشكاش" ده‌كه‌ن، كه ساڵانه فیفا به جوانترین گۆڵی ده‌دات له ئاستی جیهاندا.