سعوودیه له پلانیدایه گه‌وره‌ترین جووت باڵه‌خانه‌ی دنیا بنیات بنێت كه له ته‌نیشت یه‌كترن و شوێنی نیشته‌جێبونی پێنج ملیۆن كه‌سیان هه‌یه. ئه‌و باڵه‌خانانه به گه‌وره‌ترین باڵه‌خانه‌ی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێن كه نیو كیلۆمه‌تر به‌رز و 120 كیلۆمه‌تر درێژن.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی پاشای سعوودیه خاوه‌نداری ئه‌و بیرۆكه‌یه ده‌كات و رۆژنامه‌ی وال ستریت جۆرناڵ ناوی "هیره‌مه‌كانی سعوودیه"ی له‌و پڕۆژه‌یه ناوه.
پڕۆژه‌كه به‌شێكه له‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه سعوودیه له ژێر ناوی نیئۆم به‌ته‌مایه جێبه‌جێی بكات، پێشبینی ده‌كرێ كۆی خه‌رجی پڕۆژه‌كه بگاته یه‌ك تریلیۆن دۆلار و له دوای ته‌واوبوونی، پێنج ملیۆن كه‌سی تێدا نیشته‌جێ بكرێت.
سعوودیه ناوی پڕۆژه‌كه‌ی ناوه "هێڵی ئاوێنه" و هه‌ر له پڕۆژه‌كه‌دا بۆ دابینكردنی پێداویستی خۆراك له شێوازی كشتوكاڵی ستوونی سوود وه‌رده‌گیرێت.
له به‌رزایی 300 مه‌تر یاریگه‌یه‌كی وه‌رزشی دروست ده‌كرێت. شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی خێرا به ژێره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌دا ده‌ڕوات كه ته‌واوی باڵه‌خانه‌كه به یه‌كتر ده‌به‌ستێته‌وه. بە 20 خولەک دەتوانرێت لەم سەرەی باڵەخانەکەوە بچیتە ئەو سەری باڵەخانەکە.
به‌گوێره‌ی "
عه‌ره‌بیه" مه‌به‌ستی محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌و پڕۆژه‌یه ئه‌وه‌یه داهاتی وڵاته‌كه‌ی زیاد بكات و له داهاتوودا پشتئه‌ستووری ئابووری وڵات به نه‌وت كه‌م بكاته‌وه.
جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه قۆناغ به قۆناغ ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێ 50 ساڵ بخایه‌نێت.
جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه قۆناغ به قۆناغ ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێ 50 ساڵ بخایه‌نێت. باڵه‌خانه‌كه له كه‌نداوی عه‌قه‌به ده‌ست پێ ده‌كات و زنجیره‌چیایه‌ك كه كه‌وتووه‌ته كه‌ناری كه‌نداوه‌كه، ده‌كاته دوو به‌ش و به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه درێژ ده‌بێته‌وه.
له‌و شاره‌دا ئۆتۆمبێل بوونی نابێت و سه‌رجه‌م پێداویستی وزه‌ی پڕۆژه‌كه‌ش له وزه‌ی پاك دابین ده‌كرێت. محه‌مه‌د بن سه‌لمان پڕۆژه‌كه‌ی به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره هه‌ژمار كردووه و گوتوویه‌تی، هێنده‌ی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی پنیسیلین و گه‌یشتنی مرۆڤ به مانگ بۆ مرۆڤایه‌تی گرنگه، به تاكه رێی رزگاركردنی مرۆڤ له پیسبوونی هه‌وا هه‌ژمار كردووه.