وه‌زاره‌تی دارایی به‌لجیكا رای گه‌یاند، ده‌ستیان به‌سه‌ر 50 ملیار دۆلاری رووسیادا گرتووه كه له بانكه‌كانی ئه‌و وڵاته بووه، به‌مه‌به‌ستی جیاوازی بازرگانی و دارایی به‌كار هێنراوه.
به‌گوته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، ئه‌و پاره‌یه هی هه‌ندێك بازرگان و كۆمپانیای رووسیایه و ناویان له لیستی سزاكانی ئه‌وروپادا هاتووه.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، یه‌كێتی ئه‌وروپا قورسترین سزای به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه، ژماره‌یه‌كی زۆر له بازرگان و كه‌سایه‌تی و كۆمپانیای ئه‌و وڵاته‌ی خستووه‌ته لیستی ره‌شه‌وه.
چاوی بڕیوه‌ته هه‌رێمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته داگیریان بكات.
له 24ی شوباته‌وه رووسیا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئۆكراینا و چاوی بڕیوه‌ته هه‌رێمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته داگیریان بكات. رووسیا زۆربه‌ی رووبه‌ری خاكی هه‌ر دوو هه‌رێمی لۆهانسك و دۆنێتسكی داگیر كردووه و ئۆكرایناش به هه‌موو هێزه‌وه رووبه‌ڕووی هێرشی رووسیا بووه‌ته‌وه.
رۆژئاوا ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ركۆنه كردووه، بۆیه به چه‌ندان قۆناغی جیاواز سزای جیاوازی دارایی و بازرگانی و وزه‌ی به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه.
هێشتا رووسیا له‌باره‌ی بلۆككردنی ئه‌و 50 ملیار دۆلاره‌ی كۆمپانیاكانی له به‌لجیكا، هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه.