بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئۆپێك پڵه‌س كۆ ببێته‌وه و له به‌ره‌به‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا رووی له هه‌ڵكشان كردووه. ده‌گوترێ رێكخراوه‌كه ناتوانێت هه‌نارده‌ی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بكاته‌وه.
دوێنێ سێشه‌م نرخی نه‌وت بۆ خوارووی 100 دۆلار دابه‌زیبوو، به‌ڵام له ئێواره‌ی رۆژه‌كه‌وه دووباره نرخه‌كه‌ی رووی له هه‌ڵكشان كردووه و ئێسته له سه‌رووی 100 دۆلار ده‌فرۆشرێت.
به‌گوێره‌ی
dailyfx، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 100 دۆلار و 42 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسیش به 94 دۆلار و 30 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
ده‌رهاویشته‌كانی سه‌ردانی بایدن بۆ سعوودیه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئۆپێك زیاتر به‌دیار ده‌كه‌وێت و هه‌موو هه‌وڵێكی بایدن ئه‌وه‌بوو سعوودیه نه‌وتی زیاتر هه‌نارده بكات، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكات سعوودیه گوتی له‌مه زیاتر ناتوانێت به‌رهه‌مهێنان به‌رز بكاته‌وه.
هاوكات یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له هه‌فته‌كانی رابردوودا، پێوه‌ندی به نیگه‌رانییه‌كانی بازاڕ بۆ دابینكردنی پێداویستی نه‌وت هه‌بووه.
گرنگترین هۆكاریش له به‌رز هێشتنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ جه‌نگی ئۆكراینا ده‌گه‌ڕێته‌و
نرخی نه‌وت به‌رزه و گرنگترین هۆكاریش له به‌رز هێشتنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ جه‌نگی ئۆكراینا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وایكردووه ئاستی خستنه‌ڕووی نه‌وت كه‌م ببێته‌وه و ئۆپیكیش نه‌یتوانیوه یان حه‌زی نه‌كردووه ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه، له دۆخێكیشدا كه خستنه‌ڕوو له خوارووی داخوازی بێت، ئه‌وا نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
له‌وه‌ته‌ی 24ی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه كه جه‌نگی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه و رووسیا به یه‌كێك له دابینكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت و گاز له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و سزایانه‌ی خراوه‌ته سه‌ری وایكردووه، قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌راورد به قه‌باره‌ی داخوازی، كه‌م بكات و نرخی نه‌وتیش به نرخێكی به‌رز بفرۆشرێت.