هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی لاو جێگر میدیا حوسێن و شیلان ئاكچان له به‌رهه‌مێكی سینگڵ تراك، دوێتێك وه‌ك نوێترین به‌رهه‌میان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
كاری گرافیك داره‌وان ئاغا كردوویه‌تى
گۆرانبێژی میلی جێگر میدیا حوسێن له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌وه نووسیویه‌تی، "له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆم له یوتیوب، نوێترین به‌رهه‌می فۆلكلۆریمان له‌گه‌ڵ شیان ئاكچان بڵاو كرده‌وه، له تێكست و ئاوازی هونه‌رمه‌دی كۆچكردوو حه‌سه‌ن زیره‌كه، ئاریۆس كاری موزیكی بۆ ئه‌نجام داوه و كاری گرافیك داره‌وان ئاغا كردوویه‌تی."
شایانی باسه بۆ یه‌كه‌م جاره جێگر و شیلان به‌رهه‌مێكی هاوبه‌ش بڵاو بكه‌نه‌وه و پێشتر هیچ دوێتێكیان پێكه‌وه نه‌بووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوا به‌رهه‌می شیلان به‌ناوی "دڵێكم هه‌یه"، له كوردماكس موزیك بڵاو بووه‌وه و جێگریش به‌رهه‌مێكی به‌ناوی "من غه‌ریبم" تۆمار كرد.
شیلان ئاكچان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیشه‌ی سه‌ره‌كیی خۆی پێشكه‌شكاره، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه. ئێسته له كه‌ناڵێكی توركی كاری ڕاگه‌یاندن ده‌كات. هاوسه‌رگیریی كردووه و خاوه‌نی كچێكه به‌ناوی مه‌یلی.
جێگر میدیا حوسێن، كوڕی هونه‌رمه‌ند "میدیا حوسێن"ه، له‌دایكبووی ساڵی 1987ـه و قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له سلێمانی ته‌واو كردووه و ده‌رچووی به‌شی موزیكی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانه، له ساڵی 2011 هاوسه‌رگیری كردووه، زۆرترین كلیپه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان تۆمار ده‌كات، جگه له گۆرانیی ڕۆمانسی، یه‌كێكه له هونه‌مه‌رنده میلییه‌كان و هه‌وادارێكی زۆری له ده‌وری خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه.