نرخی لیره رۆژ به رۆژ له دابه‌زیندایه و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ئاب، جارێكی تر به‌رانبه‌ر دۆلار، نزمترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد.
به‌گوێره‌ی xe نرخی هه‌ر دۆلارێك گه‌یشتووه‌ته 17.97 لیره، به‌و پێیه هه‌ر 100 دۆلار به هه‌زار و 797 لیره ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت كه پێشتر به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
لانی كه‌م له 12 ساڵی رابردوودا لیره به‌رده‌وام له دابه‌زیندا بووه و دابه‌زینه‌كه‌ش له‌و كاته‌وه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، ده‌ستی به فراوانخوازی و تاكڕه‌وییه‌كانی كردووه، زیاتر خێرا بووه.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌ردۆغان سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی پێڕه‌و كردووه و له بنه‌ماكانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری دوور كه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌م كارانه‌ی ئه‌ردۆغان بووه‌ته هۆی لاوازكردنی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ رۆژئاوا.
نرخی لیره له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ 13.5 و له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو حه‌وت لیره و له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 خوارووی شه‌ش لیره بوو.
نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به لیره له سه‌ره‌تای ساڵی 2018 بریتی بوو له 375 لیره. ئه‌و نرخه له ساڵی 2017 بریتی بووه له 280 لیره، له ساڵی 2015 بریتی بووه له 266 لیره و له ساڵی 2014 نرخه‌كه‌ی 200 لیره بووه.
له ماوه‌ی 11 ساڵی رابردوودا لیره پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری كردووه و 12 هێنده به‌های خۆی له ده‌ست داوه.
له ساڵی 2011دا نرخی 100 دۆلار به 150 لیره بوو، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات له ماوه‌ی 11 ساڵی رابردوودا لیره پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری كردووه و 12 هێنده به‌های خۆی له ده‌ست داوه.
به‌شێك له چاودێرانی ئابووری پێشبینی ده‌كه‌ن، نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر لیره تا كۆتایی ئه‌مساڵ بگاته 20 لیره، ئه‌وه‌ش به واتای زیاتر پاشه‌كشه‌ی ئابووری توركیا و هه‌ڵاوسان و تێكچوونی باری ژیانی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته دێت.