كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، به‌پێی ئاماری شه‌ش مانگی ئه‌مساڵ له‌و وێستگانه‌ی غازی شل بۆ ئۆتۆمبێل له به‌نزینخانه‌كانی عێراق به‌كار دێنن، ده‌ركه‌وتووه 69 ملیۆن لیتر به‌كار هێنراوه، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه داوای هاووڵاتییان بۆ غازی شل بۆ ئۆتۆمبێل زیادی كردووه.
به‌پێی پێگه‌ی "
به‌غدا توده‌ی" كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق، له شه‌ش مانگی ئه‌مساڵ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، داخوازی بۆ غازی شل بۆ ئۆتۆمبێل زیادی كردووه، بۆیه كۆمپانیاكه هانی هاوڵاتییان ده‌دات بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و سووته‌مه‌نییه بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتوویه‌تی، ئه‌و بڕه غازی شله‌ی له شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا بۆ ئۆتۆمبێل فرۆشراوه، گه‌یشتووه‌ته 69 ملیۆن لیتر. ئه‌وه‌ش بڕێكی باشه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و وێستگانه‌ی غازی شل له به‌نزینخانه‌كاندا ده‌فرۆشن، گه‌یشتووه‌ته 70 وێستگه‌ی حكوومی و ئه‌هلی.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ڕێی كۆمپانیاكانی، هانی هاووڵاتییان ده‌دات كه غازی شل بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌كار بێنن كه ئه‌و سووته‌مه‌نییه هاوڕێی ژینگه‌یه، جیاله‌وه‌ی له‌ڕووی نرخیشه‌وه به‌راورد به نرخی به‌نزین، غازی شل زۆر هه‌رزانتره كه لیتری به 200 دیناره.
داواكاریی زۆری له‌سه‌ره، بۆ مانگه‌كانی داهاتوو ژماره‌یان زۆر زیاتر ده‌بێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی ئاماده‌كردن له كۆمپانیاكه ئه‌حلام ئه‌ڵماس گوتوویه‌تی، به‌رده‌وام وێستگه‌كانی غازی شلی حكوومی و ئه‌هلی له زیاندبووندان، چونكه داواكاریی زۆری له‌سه‌ره، بۆ مانگه‌كانی داهاتوو ژماره‌یان زۆر زیاتر ده‌بێت.
له عێراق و كوردستانیش كه نرخی به‌نزین به‌رزه و یه‌ك له كێشه‌كانی هاووڵاتییانه، بۆیه زۆرن ئه‌وانه‌ی غازی شل بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌كار دێنن، زیاتر له‌به‌رئه‌وه‌ی نرخی به‌راورد به به‌نزین زۆر هه‌رزانتره كه لیترێكی غازی شل به 200 دیناره.