پارێزگاری هه‌ولێر رای گه‌یاند، به‌رانبه‌ر به ده‌ستكاریكردنی كوالێتی به‌نزین، 16 به‌نزینخانه‌ی تر له شاره‌كه‌دا سزا دراون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ئاب، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه، به‌رانبه‌ر به ده‌ستكاریكردنی كوالێتی به‌نزین و به‌هۆی خراپیی ئه‌و به‌نزینه‌ی ده‌یفرۆشن به هاووڵاتییان، 16 به‌نزینخانه‌ی تر له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پشكنین و چاودێریكردنی به‌نزینخانه‌كان، سزا دراون و ڕێكاری یاسایی له به‌رانبه‌ر خاوه‌نه‌كانیان گیراوه‌ته‌به‌ر.
دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه تیمه‌كانی لیژنه‌ی پشكنین و چاودێریكردنی به‌نزینخانه‌كان، ڕاسپێراون جگه له توندكردنی ڕێكاره‌كان به‌رانبه‌ر سه‌رپێچیكاران، لیژنه‌ی پشكنین و چاودێریكردنی به‌نزینخانه‌كان، پشكنینی به‌نزینخانه‌كان چڕتر بكه‌نه‌وه به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی كه ده‌ستكاریكردنی كوالێتی ده‌كه‌ن و به‌نزینی خراپ به‌هاووڵاتییان ده‌فرۆشن.
له سه‌ره‌تای مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ تا ئه‌مڕۆ، كۆی گشتیی ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی سزا دراون، 188 به‌نزینخانه‌ن، جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌نزینخانه‌كان سزای دووباره‌یان هه‌یه.
ناوی ئه‌و به‌نزینخانه‌ی ئه‌مڕۆ سزا دراون.
یه‌كه‌م/ وێستگه‌ی هامان1
دووه‌م/ وێستگه‌ی باواجی
سێیه‌م/ كۆك
چواره‌م/ وێستگه‌ی كوردستان/ 100 مه‌تری
پێنجه‌م/ وێستگه‌ی دونیا/ حه‌دید و خه‌شه‌ب
شه‌شه‌م/ وێستگه‌ی فیراری
حه‌وته‌م/ وێستگه‌ی باز
هه‌شته‌م/ وێستگه‌ی ڕزگاری