هه‌رچه‌نده وه‌رگرتنی گه‌نم له سایلۆكان له پێنجشه‌می هه‌فته‌ی رابردووه‌وه كۆتایی هاتووه، له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی بازرگانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم تا پێنجشه‌می داهاتوو درێژ كرایه‌وه و جووتیاران زیاتر سوودمه‌ند ده‌بن له راده‌ستكردنی گه‌نمه‌كانیان.
كامه‌ران وریا به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له سایلۆكان له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه كۆتایی هاتووه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر له جووتیاران پێوه‌ندییان پێوه كردوون و گوتوویانه، گه‌نمیان هه‌یه و راده‌ستیان نه‌كردووه، داوایان كردووه ماوه‌كه درێژ بكه‌نه‌وه تا گه‌نمه‌كانیان وه‌ربگیرێت.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی، هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌ست پێ كرد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق و بڕیار درا، له به‌رژه‌وه‌ندی جووتیاران وه‌رگرتنی گه‌نم درێژ بكرێته‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته و ئه‌و جووتیارانه‌ی گه‌نمیان راده‌ست نه‌كردووه، ده‌توانن گه‌نمه‌كانیان بده‌نه سایلۆ.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌وه‌شی گوت، له رۆژی یه‌كشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو حه‌وتی ئاب، پرۆسه‌كه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و تا پێنجشه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌و داوای كرد ئه‌و جووتیارانه‌ی گه‌نمیان ماوه راده‌ستی سایلۆی بكه‌ن.
زۆر له جووتیاران فریا نه‌كه‌وتوون گه‌نم راده‌ست بكه‌ن
كه‌مال ره‌حیم، جووتیار له شاره‌زوور به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له سایلۆكان له به‌رژه‌وه‌ندیی جووتیارانه و بڕیارێكی زۆرباش بوو، چونكه زۆر له جووتیاران فریا نه‌كه‌وتوون گه‌نم راده‌ست بكه‌ن، ده‌بوو به نرخی كه‌متر له بازاڕ ساغی بكه‌نه‌وه، له كاتێكدا حكوومه‌ت بۆ تۆنێك 850 هه‌زار دیناری دیاری كردووه.
له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانه‌وه پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه، تا ئێسته له پارێزگاكانی هه‌رێم كه‌متر له 300 هه‌زار تۆن گه‌نم له سایلۆكان وه‌رگیراوه، له پارێزگای سلێمانی زۆرترین گه‌نم وه‌رگیراوه كه نزیكه‌ی 140هه‌زار تۆن ده‌بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی