وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وێستگه‌كانی، خوازیاره گازی زیاتر له ئێران بكڕێت بۆ ئه‌وه‌ی سووته‌مه‌نییان بۆ دابین بكات، بۆیه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستی به دانوستان كردووه.
ئه‌حمه‌د مووسا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ئاماژه‌ی داوه، له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بادا هه‌نگاوی گرنگ نراوه، قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌راورد به ساڵی رابردوو به رێژه‌ی 22% به‌رز بووه‌ته‌وه، بۆیه خوازیاره په‌ره به زیاتر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بدرێت.
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه به‌ربینگی وه‌زاره‌تی كاره‌بای گرتووه ئه‌وه‌یه، بودجه په‌سند نه‌كراوه و نه‌بوونی بودجه هۆكاره له راگرتنی به‌شێك له پڕۆژه ستراتیجییه‌كانی پێوه‌ندیدار به كاره‌با.
قه‌باره‌ی ئه‌و گازه‌ی له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرێت 43 ملیۆن مه‌تر سێجایه
به‌گوێره‌ی "دانشجو"، قه‌باره‌ی ئه‌و گازه‌ی له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرێت 43 ملیۆن مه‌تر سێجایه، له كاتێكدا پێداویستی راسته‌قینه‌ی عێراق به گاز له‌م وه‌رزه‌دا 55 تا 60 ملیۆن مه‌تر سێجایه.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دانوستانه‌كان له نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق و ئێران بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی هاورده‌ی گاز له‌و وڵاته ده‌ستی پێ كردووه.