ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان رای گه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا زه‌وی بۆ 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ته‌رخان ده‌كرێت و هه‌ر له‌م مانگه‌دا به كردار ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ده‌كرێت .
ئه‌مڕۆ شه‌موو هێمن هه‌ینی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، بۆ "وشه" گوتی، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆیان به‌گه‌ڕ خستووه بۆ دروستكردنی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون، ئێسته له قۆناغی دابینكردنی زه‌ویدان و نووسراویان بۆ هه‌موو شاره‌وانییه‌كان كردووه زه‌وی دابین بكه‌ن.
ئه‌و روونی كرده‌وه هه‌ر كه زه‌وی دابین كرا، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ئاسان ده‌بێت، وه‌به‌رهێنه‌رانیش زۆربه‌یان ئاماده‌ن و ئۆفه‌ریان پێشكه‌ش كردووه. تا ئێسته نرخی ئه‌و ئۆفه‌رانه‌ی پێشكه‌ش كراون بۆ هه‌ر مه‌ترێك 250 تا 350 دۆلاره، بۆیه نرخه‌كه گونجاوه و له‌م رووه‌وه كێشه‌یان نابێت.
ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌وانه له لیسته‌كه‌دا بهێڵرێنه‌وه كه زیاتر شایانی ئه‌وه‌ن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان بۆ دابین بكرێت.
ئه‌و له‌باره‌ی فۆرمه‌كانه‌وه گوتی، سه‌رجه‌م ئه‌و فۆرمانه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه نێراون، له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و جیای ده‌كه‌نه‌وه و پێداچوونه‌وه به زانیارییه‌كان ده‌كه‌ن، ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌وانه له لیسته‌كه‌دا بهێڵرێنه‌وه كه زیاتر شایانی ئه‌وه‌ن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان بۆ دابین بكرێت.
به‌گوته‌ی هه‌ینی هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا، هه‌نگاوی باش ده‌نرێت له‌باره‌ی زه‌وی و له‌م مانگه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ده‌كرێت.
لە هەموو هەرێمی کوردستان نزیکەی 120 هەزار کەس فۆرمی تایبەت بە وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونیان پڕ کردووەتەوە و لەو ژمارەیە دوای دەرهێنانی دووبارەکان و ئەوانەی بەراستی شایانی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون نین، تیروپشک دەکرێ و 20 هەزاریان ناوەکانیان تۆمار دەکرێت و لە داهاتوودا دەبنە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون.
دهۆك\بڵند ئیبراهیم