ئه‌نجوومه‌نی جیهانیی زێڕ دواین ئاماری یه‌ده‌گی زێڕی وڵاتانی راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، عێراق به خاوه‌ندارێتی 130.4 تۆن زێڕ له ریزبه‌ندی 30یه‌م وڵاتی دنیا دێت.
عێراق له‌مدواییانه‌دا زێڕی زیاتری كڕیوه، بۆیه پێگه ئابوورییه‌كه‌ی به‌هێزتر بووه. ئه‌و وڵاته ئه‌مساڵ 34 تۆن زێڕی كڕیوه و به‌و هه‌نگاوه‌ش 10 پله له ریزبه‌ندی وڵاتانی دنیا پێش كه‌وت.
عێراق به‌و هۆیه‌وه پێشی لیبیا و میسریش كه‌وته‌وه و له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیش له ریزبه‌ندی چواره‌مدا دێت كه زۆرترین یه‌ده‌گی زێڕی هه‌یه.
به‌گوته‌ی ئه‌نجوومه‌نی جیهانیی زێڕ، بانكه ناوه‌ندییه‌كانی وڵاتان له‌مدواییانه‌دا 111.19 تۆن زێڕیان كڕیوه كه زۆرترین بڕی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه كڕاوه.
توركیا به كڕینی 26.60 تۆن زێڕ و ئۆزباكستان و كازاخستان به كڕینی 15.79 تۆن و هیند به كڕینی 8.39 تۆن زێڕ له ریزبه‌ندی دواتری كڕیارانی زێڕ له‌مساڵدا دێن.
زێڕ به گرنگترین كانزا هه‌ژمار ده‌كرێت كه زۆرترین رۆڵی له بازرگانی دنیادا هه‌یه
زێڕ به گرنگترین كانزا هه‌ژمار ده‌كرێت كه زۆرترین رۆڵی له بازرگانی دنیادا هه‌یه و له ماوه‌ی 11 ساڵی رابردوودا، زیاتر له هه‌ر كاڵایه‌كی تر له‌لایه‌ن بانكه‌كانی وڵاتانی دنیاوه كڕاوه.
ئه‌مه‌ریكا به هه‌بوونی هه‌شت هه‌زار و 133 تۆن زێڕ له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می دنیا دێت، له دوای ئه‌ویش ئه‌ڵمانیا به سێ هه‌زار و 359 تۆن له ریزبه‌ندی دووه‌م و ئیتاڵیا به دوو هه‌زار و 452 تۆن و فڕه‌نسا به دوو هه‌زار و 436 تۆن له ریزبه‌ندی سێیه‌م و چواره‌م و رووسیا به دوو هه‌زار و 299 تۆن له ریزبه‌ندی پێنجه‌مدا دێت.