رێكخراوی GIZ ئه‌ڵمانی، له هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، ژماره‌یه‌ك هه‌لی كار راده‌گه‌یه‌نێت و هه‌لی كاره‌كان ماوه‌ی 40 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌مڕۆ رێكخراوه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه كردووه كه، فۆڕمی خۆ تۆماركردن بۆ به‌رنامه‌ی "پاره‌دان به‌رانبه‌ر كار"، كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی فیدراڵیی ئه‌ڵمانیا به هاوئاهه‌نگی ئابووری و په‌ره‌پێدان BMZ پاڵپشتی دارایی ده‌كرێت و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن رێكخراوی GIZ پۆوگرامی P4E جێبه‌جێ ده‌كرێت له هه‌ر سێ پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك).
چالاكییه‌كانی پڕۆژه‌ی پاره به‌رانبه‌ر كار چه‌ند هه‌لی كاری كورتخایه‌ن بۆ ماوه‌ی 40 ڕۆژ دابین ده‌كات. كه له چه‌ند بوارێكی جیاواز له كه‌رتی گشتیدا ده‌بێت وه‌ك، كشتوكاڵ و ژینگه، په‌روه‌رده، IT.
"ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گیرێن، تا له بواری خۆیاندا كار بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌و كه‌سانه و تایبه‌تمه‌نده‌كانیان وه‌رده‌گیرێن" رێكخراوه‌كه وا ده‌ڵێ.