هه‌فته‌یه‌كی نوێ له بازاڕی بۆرسه كرایه‌وه و له سه‌عاته‌كانی یه‌كه‌می ئه‌و بازاڕه، نرخی نه‌وت رووی له هه‌ڵكشان كرد. به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازی و كه‌مێك ره‌وینه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی بازاڕ به گرنگترین هۆكار هه‌ژمار ده‌كرێت.
نرخی نه‌وت له كاتێكدا رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه كه هه‌فته‌ی رابردوو نزمترین نرخی له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئۆكراینا تۆمار كرد، له ماوه‌ی هه‌فته‌كه‌دا نزیكه‌ی 10 دۆلار له نرخی نه‌وت دابه‌زی.
به‌گوێره‌ی dailyfx، نرخی نه‌وت له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو به 94 دۆلار و 35 سه‌نت داخرابوو، به‌ڵام ئێسته به 95 دۆلار و 60 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش به 89 دۆلار و 64 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه هه‌ڵكشا كه داخوازی له‌سه‌ر نه‌وتی رووسیا به‌تایبه‌تی له بازاڕه‌كانی ئاسیا له لایه‌ن چین وهیندستان زیاتر بووه، ئه‌مه‌ش به واتای كه‌مێك ره‌وینه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی بازاڕ له سستبوونی گه‌شه‌ی ئابووری و هه‌ڵاوسان دێت.
هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی نیگه‌رانیی ئابووریناسان بۆ زیاتر سستبوونی ئابووری جیهان نرخی نه‌وت دابه‌زیبوو. بانكی ناوه‌ندیی به‌ریتانیا سوودی بانكی بۆ به‌رزترین رێژه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1995ه‌وه به‌رز كرده‌وه، ئه‌مه‌ش په‌یامێك بوو بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران كه چاوه‌ڕوانی زیاتری پاشه‌كشه‌ی ئابووری و ئه‌و وڵاته ببن. پێشتریش ئه‌مه‌ریكا و چین هه‌مان سیاسه‌تیان گرتووه‌ته‌به‌ر. هۆكاره‌كه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له رابردوودا یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، پێوه‌ندی به نیگه‌رانییه‌كانی بازاڕ بۆ دابینكردنی پێداویستی نه‌وت هه‌بووه.
گرنگترین هۆكاریش له به‌رز هێشتنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ جه‌نگی ئۆكراینا ده‌گه‌ڕێته‌وه
نرخی نه‌وت هێشتا به‌رزه و گرنگترین هۆكاریش له به‌رز هێشتنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ جه‌نگی ئۆكراینا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وایكردووه ئاستی خستنه‌ڕووی نه‌وت كه‌م ببێته‌وه و ئۆپیكیش نه‌یتوانیوه یان حه‌زی نه‌كردووه ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه، له دۆخێكیشدا كه خستنه‌ڕوو له خوارووی داخوازی بێت، ئه‌وا نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
له‌وه‌ته‌ی 24ی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه كه جه‌نگی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه و رووسیا به یه‌كێك له دابینكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت و گاز له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و سزایانه‌ی خراوه‌ته سه‌ری وایكردووه، قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌راورد به قه‌باره‌ی داخوازی، كه‌م بكات و نرخی نه‌وتیش به نرخێكی به‌رز بفرۆشرێت.