پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی، ئه‌و پڕۆژه ستراتیجییه‌ی دوای چه‌ندان ساڵ له چاوه‌ڕوانی هاووڵاتییانی شاره‌كه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له خه‌ونه‌وه بوو به راستی و ئێسته به‌شێكی زۆر له كاره‌كانی كراون و به‌رده‌وامیش كاری تێدا ده‌كرێت.
سلێمانی چه‌ندان ساڵه ته‌نیا خاوه‌نی شه‌قامی 60 مه‌تری بوو، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی شار و زۆربوونی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كان و فراوانبوونی شار، رۆژ به رۆژ جه‌نجاڵی زیاتر دروست ده‌بوو، شه‌قامی 60 مه‌تریش توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبێله‌ی نه‌بوو، رۆژانه به ده‌یان هه‌زار ئۆتۆمبێل و زیاتریش به‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری ده‌سووڕێنه‌وه، سه‌ره‌ڕای جه‌نجاڵییه‌كه‌ی، هاوكات كۆنی شه‌قامه‌كه‌ش توانای به‌رگه‌گرتنی ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبێله‌ی نه‌مابوو، له رووی كاته‌وه گرفتی زۆریشی بۆ گه‌شتیاران و ئه‌و هاووڵاتییانه دروست كردبوو كه ده‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی شار.
سدیق محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، شاری سلێمانی جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری له‌سه‌ره، شه‌قامه‌كانی سلێمانی به‌تایبه‌ت 60 مه‌تری ساڵانێكی زۆره دروست كراوه و توانای ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبێله‌ی نه‌مابوو، به‌رده‌وام ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له زیادبووندایه، شارێكی وه‌ك سلێمانی ته‌نیا ئه‌و شه‌قامه‌ی هه‌یه كه هه‌موو رێیه‌كانی چوونه‌ده‌ره‌وه و هاتنه ناوه‌وه‌ی شاری له‌سه‌ره.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، سلێمانی پێویستی به شه‌قام و فراوانكردنی شه‌قامه‌كان هه‌یه، پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نی پێوه‌ندیدار ئه‌و كاره جێبه‌جێ بكات، شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی به‌ته‌واوبوونی چاره‌سه‌ری به‌شێكی جه‌نجاڵییه‌كان ده‌كات و زۆربه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی‌شارن، دێنه ناو شار و پێویست ناكات بچنه‌وه سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه ده‌یانه‌وێ بچنه ده‌ره‌وه‌ی شار پێویست ناكات بچنه‌وه سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری.
ئه‌و گوتی، شه‌قامی 100 مه‌تری ئه‌و قورساییه‌ی ئێسته‌ی ناو شار كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له هه‌ولێر و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و چه‌مچه‌ماڵ دێن و ده‌چنه سنووری هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و شاره‌زوور، پێویست ناكات بچنه‌وه ناو شار، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی، پێویست ناكات بچنه‌وه ناو شار، پڕۆژه‌كه ستراتیجییه و ده‌مێك بوو سلێمانی پێویستی به‌و شه‌قامه هه‌بوو.
شه‌قامی 100 مه‌تری له سلێمانی به سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت و كۆی گشتی بودجه‌ی پڕۆژه‌كه 469 ملیار دیناره، له قۆناغی یه‌كه‌مدا له تاسڵووجه‌وه بۆ گوندی ده‌مركانه و 35 كیلۆمه‌تره و بودجه‌كه‌ی 100 ملیار دیناره، ئێسته زۆر له كاره‌كانی كراون و كه چه‌ندان پرد و ئه‌نده‌رپاس و یه‌كتربڕ و راگری كۆنكرێتی له خۆ ده‌گرێت، ئێسته‌د كاری بڕین و پڕكردنه‌وه و راخستنی چینه‌كانی تێكه‌ڵه‌ی ژێر قیر كه قۆناغێكی پێشكه‌وتووی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌یه ته‌واو بوون، ئه‌وجا چینی كۆتایی (Subgrade) داده‌نرێت و به‌شێكی زۆری ئاماده كراوه بۆ(Sub base ) ، واته ئاماده‌یه بۆ قیركردن، پڕۆژه‌كه‌ش‌له‌لایه‌ن كۆمپانیای قه‌یوان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ،بووبووه گرێكوێره لای هاووڵاتییان و نه‌ده‌كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن.
زیاد كاكه ره‌زا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی له ئه‌نجوو‌مه‌نی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی، یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیجی و پێویسته‌كانی سلێمانی، ئه‌و پڕۆژه‌یه ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ،بووبووه گرێكوێره لای هاووڵاتییان و نه‌ده‌كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن.
ئه‌و روونی كرده‌وه، كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه كابینه‌ی خزمه‌تگوزارییه، هه‌رزوو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خۆی برده سه‌ر و ئه‌و پڕۆژه‌ی كرده راستی، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی، له ده‌ستپێكی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه، مه‌سرور بارزانی خۆی هاته سلێمانی و به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی دانا و كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن و ماوه‌ی دوو ساڵه به‌رده‌وام كاری تێدا ده‌كرێت و ستراتیجیترین پڕۆژه‌یه و بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی بۆ دابین كراوه، ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ ده‌بێت بۆ هاووڵاتییان، چاره‌سه‌ری نیوی كێشه‌ی جه‌نجاڵی سلێمانی ده‌كات.
شاره‌وانی سلێمانی له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه باسی له‌وه‌ش كردووه، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی كه ماوه‌ی دوو ساڵه به‌رده‌وام كاری تێدا ده‌كرێت و به‌رده‌وامه، له ئێسته‌دا قۆناغی باشی بڕیوه و به‌رده‌وام له كاركردندایه و به ته‌وابوونی خزمه‌تێكی گه‌وره به خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كات.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی