دوای ئه‌و هێرشه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ئیسرائیل كردیه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كونسوڵگه‌ی ئێران له دیمه‌شق و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی باڵای فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدران كوژران، ئێران ده‌خوازێت وه‌ڵام بداته‌وه و پێشتر ئیسرائیل ئاماده‌باشی ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام ئه‌مجاره وه‌ڵامدانه‌وه‌كه رژده و ئه‌مه‌ریكاش ئاماده‌باشی ده‌ربڕیوه.
كۆمه‌ڵێك میدیای ئه‌مه‌ریكی له‌وانه‌ش رۆیته‌رز، سی بی ئێس نیوز، پۆلیتیكۆ له راپۆرتی هاوشێوه‌دا باسیان له ئاماده‌باشیی ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره هێرشێكی ئێران كردووه.
هێرشه‌كه‌ی ئێران 100% روو ده‌دات
سی ئێن ئێن باسی له‌وه كردووه، هێرشه‌كه‌ی ئێران 100% روو ده‌دات و به‌رپرسانی ئیسرائیلیش پێیان وایه هێرشه‌كه هه‌ر روو ده‌دات.
به‌پێی راپۆرته‌كان، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له هه‌وڵدان به‌ر له هێرشه‌كه ئاماده‌یی زیاتریان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت، جگه له‌مه ئه‌گه‌ر پێویست بكات وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
پێشبینی كراوه وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران له چه‌ند رێیه‌كی جیاوازه‌وه بێت، ئه‌گه‌ری زۆره به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له ناوچه‌كه بكرێنه ئامانج.
هه‌ریه‌ك له جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا باسیان له‌و مه‌ترسییانه كردووه و ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی، به ته‌واوی به‌رگریی له ئیسرائیل ده‌كات.
به‌رپرسێكی باڵای حكوومه‌تی بایدن به ''سی ئێن ئێن''ی راگه‌یاندووه، لانی كه‌م تا دوێنێ ئه‌مه‌ریكا له‌وه ئاگادار نه‌بووه كه وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی ئێران بۆ چ شوێن و پێگه‌یه‌كی ده‌بێت.
پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه كه هێرشه‌كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا و به‌ر له ته‌واوبوونی مانگی ره‌مه‌زان روو بدات.
هاوكات ''سی بی ئێس نیوز''یش بڵاوی كرده‌وه كه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، به ته‌واوی له‌وه دڵنیا كه هێرشه‌كه‌ی ئێران ده‌كرێت. پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه كه هێرشه‌كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا و به‌ر له ته‌واوبوونی مانگی ره‌مه‌زان روو بدات.
محه‌مه‌د جه‌مشیدی جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری سیاسی، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، هۆشداریی داوه‌ته ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌ی له ته‌نیشتی نه‌ته‌نیاهۆ نه‌وه‌ستێت و خۆی بكشێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پڕیشکی ئاگری به‌رنه‌كه‌وێت.
جێی باسه ساڵی 2020 كاتێك ئه‌مه‌ریكا قاسم سلێمانی له به‌غدا كوشت، ئێران به مووشه‌ك وه‌ڵامی دایه‌وه و بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌دی كرده ئامانج، به‌ڵام هێرشه‌كه به هاوئاهه‌نگی ئه‌مه‌ریكا بوو و ئێران پێشتر ئه‌مه‌ریكای ئاگادار كردبووه‌وه هێرشی ده‌كاته سه‌ر.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، تره‌مپ ئه‌و زانیارییه‌ی ساڵی رابردوو ئاشكرا كرد و گوتی، هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وت و مووشه‌كه‌كانیان له ئاسمان ته‌قانده‌وه و هه‌ندێكیشیان دوور له بنكه‌كه كه‌وتنه خواره‌وه.
جیاوازییه‌كه له‌مه‌دایه ئه‌مجاره ئیسرائیل ئامانجی هێرشه و ئه‌مەر‌یكاش كه به هاوپه‌یمانی ئیسرائیل هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره هێرشێك هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كات.
ئێران له رابردوودا هیچ كاتێك نه‌یوێراوه هیچ بنكه‌یه‌كی ئیسرائیل بكاته ئامانج
ئێران له رابردوودا هیچ كاتێك نه‌یوێراوه هیچ بنكه‌یه‌كی ئیسرائیل بكاته ئامانج، به‌ڵام سیناریۆی دروست كردووه، بۆ نموونه چه‌ند جارێك هه‌رێمی كوردستانی به بیانووی ئه‌وه‌ی بنكه‌ی سیخوڕیی ئیسرائیلی لێیه كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵام هیچ كاتێك ئه‌وه‌ی بۆ نه‌سه‌لمێنراوه و ته‌نیا شه‌رمه‌زاری ناوخۆیی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ ماوه‌ته‌وه.
له مانگی ئه‌یلوول له ئاكامی هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ماڵی پێشڕه‌و دزه‌یی سه‌رمایه‌داری ناسراوی هه‌ولێر، ئه‌و سه‌رمایه‌داره له‌گه‌ڵ میوانێكی و منداڵێكی و خزمه‌تگوزارێك گیانیان له ده‌ست دا و دواتر هه‌ر لیژنه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و په‌رله‌مانی عێراق، په‌یامی ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه هیچ شوێنه‌وارێكی ئیسرائیلییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان نییه و ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر ئێرانی شه‌رمه‌زار كرد.
ئه‌مجاره ئێران ناتوانێ هه‌مان هه‌ڵه‌ی دووباره بكاته‌وه، بۆیه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانده‌كه‌ی له دوای قاسم سلێمانی له ناسراوترین فه‌رمانده‌كانی سوپا هه‌ژمار ده‌كرێ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هێرشه‌كه‌ی راسته‌وخۆ بۆ شوێنێكی ئیسرائیلییه‌كان له ئیسرائیل یان هه‌ر وڵاتێكی تر بێت.