به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازی و كه‌مێك ره‌وینه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی بازاڕ، دیسان نرخی نه‌وتی له بازاڕه‌كانی دنیا هه‌ڵكشاند. دوێنێ دووشه‌میش نرخی نه‌وت هه‌ڵكشابوو و ئه‌و هه‌ڵكشانه له كاتێكدایه هه‌فته‌ی رابردوو به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیبوو.
به‌گوێره‌ی dailyfx، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 96 دۆلار و 22 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش به 90 دۆلار و 32 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
داخوازی له‌سه‌ر نه‌وتی رووسیا به‌تایبه‌تی له بازاڕه‌كانی ئاسیا له‌لایه‌ن چین و هیندستان زیاتر بووه، ئه‌مه‌ش به واتای كه‌مێك ره‌وینه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی بازاڕ له سستبوونی گه‌شه‌ی ئابووری و هه‌ڵاوسان دێت.
بانكی گۆلدمه‌ن ساكس پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ نرخی نه‌وت له سێ مانگی سێیه‌می ئه‌مساڵ كه‌م كرده‌وه و 110 دۆلاری ده‌ستنیشان كرد، ترس له خستنه‌ڕووی یه‌ده‌گی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا و به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له رووسیا، وایكردووه نرخی نه‌وت نه‌گاته ئه‌و پێشبینییه‌ی پێشتر بانكه‌كه خستبوویه ڕوو.
هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی نیگه‌رانیی ئابووریناسان بۆ زیاتر سستبوونی ئابووری دنیا، نرخی نه‌وت دابه‌زیبوو. بانكی ناوه‌ندیی به‌ریتانیا سوودی بانكی بۆ به‌رزترین رێژه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1995ه‌وه به‌رز كرده‌وه، ئه‌مه‌ش په‌یامێك بوو بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران كه چاوه‌ڕوانی زیاتری پاشه‌كشه‌ی ئابووری و ئه‌و وڵاته ببن. پێشتریش ئه‌مه‌ریكا و چین هه‌مان سیاسه‌تیان گرتووه‌ته‌به‌ر. هۆكاره‌كه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێوه‌ندی به نیگه‌رانییه‌كانی بازاڕ بۆ دابینكردنی پێداویستی نه‌وت هه‌بووه.
له رابردوودا یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، پێوه‌ندی به نیگه‌رانییه‌كانی بازاڕ بۆ دابینكردنی پێداویستی نه‌وت هه‌بووه.
نرخی نه‌وت هێشتا به‌رزه و گرنگترین هۆكاریش له به‌رز هێشتنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ جه‌نگی ئۆكراینا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وایكردووه ئاستی خستنه‌ڕووی نه‌وت كه‌م ببێته‌وه و ئۆپیكیش نه‌یتوانیوه یان حه‌زی نه‌كردووه ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه، له دۆخێكیشدا كه خستنه‌ڕوو له خوارووی داخوازی بێت، ئه‌وا نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
له‌وه‌ته‌ی 24ی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه كه جه‌نگی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه و رووسیا به یه‌كێك له دابینكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت و گاز له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و سزایانه‌ی خراوه‌ته سه‌ری وایكردووه، قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌راورد به قه‌باره‌ی داخوازی، كه‌م بكات و نرخی نه‌وتیش به نرخێكی به‌رز بفرۆشرێت.