تاپۆكردنی خانووه زێده‌ڕۆكان كه پێشتر په‌رله‌مانی كوردستان یاسای بۆ ده‌ركردبوو، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌رده‌وامه و به هه‌زاران هاووڵاتی مامه‌ڵه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی خانووه‌كانیان بۆ تاپۆ بكرێت. وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كۆتا واده‌ی دیاری كردووه بۆ ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و بڕیاره ده‌یانگرێته‌وه و‌ئه‌گه‌ر نه‌چن، چیتر مامه‌ڵه‌یان بۆ ناكرێت.
یاسای خانووه زێده‌ڕۆكان ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه تا پێش ساڵی 2018 خانووی زێده‌ڕۆییان دروست كردووه، له به‌رانبه‌ر بڕێك پاره بۆیان تاپۆ ده‌كرێت و ده‌كرێت به ناویانه‌وه، له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌یان هه‌زار خانووی زێده‌ڕۆیی هه‌یه و له سنووری سلێمانی له ده‌وروبه‌ری شار و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی، ژماره‌یه‌كی زۆر خانووی زێده‌ڕۆ هه‌ن و خه‌ڵك ده‌ستیان به تاپۆكردن كردووه.
زه‌رده‌شت ره‌فیق به‌رپرسی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، چه‌ند مانگێك ده‌بێت تاپۆكردنی خانووه زێده‌ڕۆكان ده‌ستی پێ كردووه و رۆژانه هاووڵاتییان پێوه‌ندییان پێوه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خانووه‌كانیان مامه‌ڵه‌یان بۆ بكرێت و بۆیان تاپۆ بكرێت، كۆتا واده دیاری كراوه بۆ ئه‌وانه‌ی خانووه‌كانیان تاپۆ نه‌كردووه، تا پێوه‌ندی به شاره‌وانییه‌كان بكه‌ن بۆ كاره‌كانیان.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، نۆی مانگی ئه‌یلوول كۆتا واده‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی خانووی زێده‌ڕۆیان هه‌یه و مامه‌ڵه‌یان بۆ نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر له دوای ئه‌و واده‌یه پێوه‌ندی بكه‌ن به شاره‌وانییه‌كان كاره‌كانیان بۆ ناكرێت و خانووه‌كه‌یان بۆ تاپۆ ناكرێت.
هاوكات سه‌روه‌ر ساڵح سه‌رۆكی شاره‌وانی دوكان، به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به ده‌ستیان گه‌یشتووه و ئه‌وانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تاپۆكردنی خانووه زێده‌ڕۆكان ده‌یانگرێته‌وه، ده‌بێت تا پێش نۆی مانگی داهاتوو سه‌ردانی شاره‌وانییه‌كان بكه‌ن و داواكارییه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردن و لیژنه بچێت خانووه‌كه‌یان ببینێت و بۆیان تاپۆ بكرێن.
ئه‌وه‌شی گوت، له به‌رانبه‌ر ئه‌و تاپۆكردنه بڕێكی كه‌م پاره وه‌رده‌گیرێت به‌پێی خانووه‌كه، له سنووری دوكان سه‌رووی 200 مامه‌ڵه‌مان كردووه بۆ ئه‌وانه‌ی خانووی زێده‌ڕۆیان هه‌بووه و داوایان كردووه بۆیان تاپۆ بكرێت، پێشبینی ده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌وان مابن كه ئێسته مامه‌ڵه‌یان پێشكه‌ش كردووه بۆ تاپۆكردنی خانووه‌كانیان، چونكه دوای ئه‌و واده‌یه بۆ كه‌سی ناكه‌ن.
بۆ مه‌به‌ستی تاپۆكردن سه‌ردانی شاره‌وانییه‌كان ده‌كه‌ن.
نه‌ژاد ساڵح خاوه‌نی نووسینگه‌ی موڵك له سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی خانووی زێده‌ڕۆییان هه‌یه له سنووری سلێمانی، زیاتر له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره، له مه‌لا داود و تووه‌سپی و هوانه و كانی شینكه ، ئه‌وانه‌ی بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه رۆژانه پێوه‌ندی ده‌كه‌ن و داوای زانیاری ده‌كه‌ن، هه‌ندێ به‌ڵگه‌ی ده‌وێت، بۆیه پشتگیری‌یان بۆ ده‌كرێ و دواتر بۆ مه‌به‌ستی تاپۆكردن سه‌ردانی شاره‌وانییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌و گوتی، "ئه‌و تاپۆكردنه كارێكی باش بوو بۆ ئه‌وانه‌ی كه ماوه‌ی ساڵانێك خانوویان هه‌بوو و مامه‌ڵه و كاریان بۆ نه‌ده‌كرا، له دوای ئه‌و واده‌یه‌ش ره‌نگه خه‌ڵكێكی زۆر مابێت، به‌ڵام واده‌كه‌ی درێژ ناكرێته‌وه.''
به‌پێی یاساكه، هه‌ر كه‌سێك خانووی زێده‌ڕۆی دروست كردبوو له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌ی شاره‌وانی جیاكردنه‌وه‌ی بۆ كردوون، به‌ڕێژه‌ی 25%ی نرخی زه‌وییه‌كه بۆی تاپۆ ده‌كرێت و به سوودمه‌ندبوو هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوودمه‌ند بووبێت، ئه‌وا جگه 25% هه‌روه‌ها بڕی 10%ی تریشی ده‌خرێته سه‌ر، واته به‌بڕی 35%ی نرخ بۆی تاپۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر زه‌وییه‌كه له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه جیا نه‌كرابووه‌وه، به‌ڕێژه‌ی 5%ی زه‌وییه‌كه بۆی تاپۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ره‌چاوی شوێنه‌كان كراوه به‌پێی نرخی زه‌وییه‌كان پاره وه‌رده‌گیرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی