ماوه‌ی سێ رۆژه ئاگر كه‌وتووه‌ته گیانی كۆگه‌كانی نه‌وت له كوبا و دوای سووتانی دوو كۆگه‌ی نه‌وت، سێیه‌م كۆگه گڕی گرت و مه‌ترسی هه‌یه كۆگه‌ی چواره‌میش بسووتێت.
قایمقامی به‌نده‌ری ماتانزاسی كوبا وێڕای ئاشكراكردنی سووتانی سێیه‌م كۆگه‌ی نه‌وت، ئاماژه‌ی داوه دووكه‌ڵ به‌ری ئاسمانی شاره‌كه‌ی گرتووه و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
له كوباوه تا هاڤانا ئاسمان به‌هۆی دووكه‌ڵی ئاگره‌كه ره‌ش بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وانه‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ش بیستراوه.
تا ئێسته كارمه‌ندێكی به‌رگریی شارستانی گیانی له ده‌ست داوه و 16 كه‌سی تریش بێسه‌روشوێنن.
ماتانزاس به گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری كوبا هه‌ژمار ده‌كرێت
ماتانزاس به گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری كوبا هه‌ژمار ده‌كرێت كه بڕێكی زۆر نه‌وتی خاو و سووته‌مه‌نی تێدا كۆگه كراوه، به گشتی له‌و كۆگایانه زیاتر بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با سوود وه‌رده‌گیرێت.
به وردی دیاری نه‌كراوه زیانه‌كانی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه چین و كه‌ی ده‌توانن كۆنترۆڵی بكه‌ن و دۆخی به‌نده‌ره‌كه ئاسایی بكه‌نه‌وه.
پێشبینی ده‌كرێ ئه‌م رووداوه‌ش كه‌مێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له دنیادا هه‌بێت، چونكه له‌و به‌نده‌ره به ملیۆنان به‌رمیل نه‌وت هه‌ڵگیراوه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وزه هاتووه‌ته كایه‌وه.