پارێزگاری هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا زانیاری نوێی له‌باره‌ی دروستكردنی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشینان و كه‌مده‌رامه‌تان خسته ڕوو. دووپاتی له خه‌مخۆری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ كاركردن له پێناو خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتییان كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی ئاب، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رای گه‌یاندووه كه سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌باره‌ی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشین و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان كردووه كه به بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌ژار و كرێنشینانی سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هه‌رێمی كوردستان درا.
دووپاتی له‌سه‌ر خه‌مخۆری به‌رده‌وامی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه
پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتی له‌سه‌ر خه‌مخۆری به‌رده‌وامی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ كاركردن له پێناو خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشینان.
ئومێد خۆشناو زانیاریی تری داوه و ده‌ڵێ، وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه دیاری ده‌كرێن، بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه پێویسته زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی به‌كه‌مترین نرخ بخه‌نه روو، به‌جۆرێك نابێت كه‌مكردنه‌وه‌كان "موناقه‌سه" له‌سه‌ر حیسابی كوالێتی یه‌كه‌كان بێت، لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان راسپێران بۆ ده‌ستنیشانكردنی زه‌ویی پێویست به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی دیاریكراو.
رۆژی 31/5/2022 مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به دواداچوون و رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردن و دروستكردنی ئه‌و 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه‌ی كرد، لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی راسپارد له زووترین كاتدا ده‌ست به رێكاره‌كانی دروستكردنی ئه‌و یه‌كانه بكرێت.