هه‌ڵۆكانی زاگرۆس كه هێزێكی خۆبه‌خش و خه‌باتگێڕی ناوخۆیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، به‌رپرسیارێتی هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سوپای پاسداران له نێوان سه‌قز و مه‌ریوانی له ئه‌ستۆ گرت. رێكخراوێكی مافی مرۆڤیش رای گه‌یاند، دوابه‌دوای هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سوپا، شه‌قامی مه‌ریوان بۆ سه‌قز داخراوه.
هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، یه‌كێك له بنكه سه‌ركوتكارییه‌كانی سوپای پاسداران به سزای خۆی گه‌یه‌نرا كه به‌رده‌وام ده‌ستی له ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی لاوانی خه‌باتكار، تێكۆشه‌رانی گه‌ل و دانیشتووانی ناوچه‌كه هه‌بووه.
هه‌ڵۆكانی زاگرۆس نووسیویه‌تی، "پۆلی نه‌كه‌رۆز له هه‌ڵمه‌تێكی كوتوپڕدا و به‌مه‌به‌ستی سزادان، مۆڵگه‌كه‌یان مووشه‌كباران كرد.''
هه‌روه‌ها باسیان له‌وه كردووه، هێرشه‌كه‌یان چه‌كدارانی رژێمی ده‌سته‌وه‌ستان كرد و نه‌یانتوانی له كاتی هێرشه‌كه‌دا هیچ دژ كرده‌وه‌یه‌ك له خۆیان پێشان بده‌ن .
هه‌ڵۆكانی زاگرۆس باسی له‌وه نه‌كردووه چ زیانێك به‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كه گه‌یشتووه، به‌ڵام پێداگری كردووه له‌وه‌ی ئه‌م په‌لاماره دڵخۆشیی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
ناوچه‌كه میلیتاریزه كراوه و شه‌قامه‌كه داخراوه
هاوكات رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو بڵاوی كرده‌وه، له ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز كه كه‌وتووه‌ته نێوان سه‌قز و مه‌ریوان له پارێزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی و دوای ئه‌و هێرشه، ناوچه‌كه میلیتاریزه كراوه و شه‌قامه‌كه داخراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه كردووه، بنكه‌كه به ناوی ره‌زا حوسێنییه و سه‌ربه سوپای پاسدارانه، سه‌عات دووی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی ئاب، له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كداره‌وه هێرشی كراوته‌وه سه‌ر.
تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كی ورد له‌سه‌ر زیانه‌كانی دوو لایه‌نی پێكدادانه‌كه له به‌رده‌ستدا نییه، میدیاكانی نزیك له سوپای پاسدارانیش ئه‌م هه‌واڵه‌یان ڕووماڵ نه‌كردووه.
دوای ئه‌م پێكدادانه هێزه‌كانی سوپا له ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێ كراوه، ڕێی سه‌قز و مه‌ریوان به شێوه‌ی نیوه داخراو هاتوچۆی تێدا ده‌كرێت و چه‌ندان بازگه‌ی پشكنینی تێدا دانراوه و هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كان ده‌پشكنرێن.