نرخی نه‌وت دوای ئه‌و دابه‌زینه به‌رچاوه‌ی له 24 سه‌عاتی رابردوودا به‌خۆیه‌وه بینی، دووباره رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه‌ته‌وه و به‌راورد به نزمترین نرخی رۆژی چوارشه‌م، چوار دۆلار گرانتر بووه.
به‌گوێره‌ی dailyfx، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 97 دۆلار و 32 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا به‌ره‌به‌یانی دوێنێ چوارشه‌م بۆ خوارووی 94 دۆلار دابه‌زیبوو. هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش به 91 دۆلار و 10 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ په‌ره‌سه‌ندنی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كانی ئۆكراینا و پاشان زیاتر دابه‌زینی هه‌نارده‌ی نه‌وت و گازی رووسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه. هێڵێكی تری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی رووسیا بۆ ئه‌وروپا وه‌ستاوه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی خستنه‌ڕوو.
پێویسته بگوترێ دوێنێ چوارشه‌م نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه رووی له دابه‌زین كرد كه ئه‌گه‌ره‌كانی رێككه‌وتنی ناوكی نێوان ئێران و رۆژئاوا زیادی كرد، رۆژی سێشه‌م دواین ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه پێشكه‌شی لایه‌نه‌كان كرا و ته‌نیا ئه‌وه ماوه‌ته‌وه واژووی له‌سه‌ر بكه‌ن و قبووڵ بكرێت. هه‌ڵبه‌ت هه‌ر دوێنێ هه‌ڵوێستی ناڕاسته‌وخۆی رێبه‌ری ئێران له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی كه‌یهانی ئێران كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر لاوازكردنی ئه‌گه‌ره‌كانی رێككه‌وتن. له رۆژنامه‌كه‌دا ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه به رێككه‌وتنێكی كاره‌ساتبار هه‌ژمار كرابوو.
ئێران له‌و مه‌رجانه‌ی بۆ رێككه‌وتن داینابوون پاشه‌كشه‌ی كرد و ئه‌مه‌ریكا هیچ كامێكیانی په‌سند نه‌كرد. ئێران پێویستی به‌و رێككه‌وتنه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت و گازه‌كه‌ی بفرۆشێت و دۆخی ناسه‌قامگیری ئابووری خۆی ببووژێنێته‌وه، رۆژئاواش پێویستی به نه‌وت و گازی ئێرانه و ده‌خوازێت نرخی نه‌وت كه‌م ببێته‌وه و له رۆڵی رووسیا كه‌م بكاته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردووش به‌هۆی نیگه‌رانیی ئابووریناسان بۆ زیاتر سستبوونی ئابووری دنیا، نرخی نه‌وت دابه‌زیبوو. بانكی ناوه‌ندیی به‌ریتانیا سوودی بانكی بۆ به‌رزترین رێژه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1995ه‌وه به‌رز كرده‌وه، ئه‌مه‌ش په‌یامێك بوو بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران كه چاوه‌ڕوانی زیاتری پاشه‌كشه‌ی ئابووری و ئه‌و وڵاته ببن. پێشتریش ئه‌مه‌ریكا و چین هه‌مان سیاسه‌تیان گرتووه‌ته‌به‌ر. هۆكاره‌كه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێوه‌ندی به نیگه‌رانییه‌كانی بازاڕ بۆ دابینكردنی پێداویستی نه‌وت هه‌بووه.
له رابردوودا یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، پێوه‌ندی به نیگه‌رانییه‌كانی بازاڕ بۆ دابینكردنی پێداویستی نه‌وت هه‌بووه.
نرخی نه‌وت هێشتا به‌رزه و گرنگترین هۆكاریش له به‌رز هێشتنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ جه‌نگی ئۆكراینا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وایكردووه ئاستی خستنه‌ڕووی نه‌وت كه‌م ببێته‌وه و ئۆپیكیش نه‌یتوانیوه یان حه‌زی نه‌كردووه ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه، له دۆخێكیشدا كه خستنه‌ڕوو له خوارووی داخوازی بێت، ئه‌وا نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
له‌وه‌ته‌ی 24ی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه كه جه‌نگی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه و رووسیا به یه‌كێك له دابینكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت و گاز له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و سزایانه‌ی خراوه‌ته سه‌ری وایكردووه، قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌راورد به قه‌باره‌ی داخوازی، كه‌م بكات و نرخی نه‌وتیش به نرخێكی به‌رز بفرۆشرێت.