ڤیدیۆ...ریال مه‌درید جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای به‌ده‌ست هێنا

:: AM:10:54:11/08/2022 ‌
یانه‌ی ریال مه‌درید جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای 2022ی برده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ یارییه‌كی به‌هێزدا له‌ یانه‌ی ئینتراخت فڕانكفۆرتی ئه‌ڵمانیی برده‌وه‌.

یارییه‌كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ هێلسنكی له‌ فینلاند كرا، تێیدا ریال مه‌درید به‌ ئه‌نجامی 2-0 گۆڵ له‌ یانه‌ی ئینتراخت فڕانكفۆرتی برده‌وه‌.

ئالابا و بنزێما گۆڵه‌كانی ریال مه‌دریدیان تۆمار كرد و بۆ جاری پێنجه‌م له‌ مێژوودا جامه‌كه‌یان برده‌وه‌.



وشە - ئەرسەلان عەبدوڵا