کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان خەڵاتێکی نوێی به‌ده‌ست هێنا، له گه‌ڕی داهاتووی خولی فڕه‌نساش یاریی ده‌كات.
ئێمباپێ، لە رێگەی هەژمارە فەرمییەکانی خۆیه‌وه له سۆشیاڵ میدیا، وێنەی خۆی لەگه‌ڵ خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی فڕەنسا بڵاوکردەوە، کە لە لایەن ماڵپه‌ڕی به‌ناوبانگ TRANSFER MARKET – ترانسفێر ماركێت پێشكه‌شی كرا.
کیلیان ئێمباپێ وەرزی رابردووش خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی له فڕه‌نسا بەدەست هێنا، كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی یاریزانە پیشەگەرەکانه‌وه پێی به‌خشرا.
ئێمباپێ وەرزی رابردوو گۆڵکاری خولی فڕه‌نسا بوو بە تۆمارکردنی 28 گۆڵ، هەروەها باشترین دروستكه‌ری گۆڵیش بوو، بە 19 ئەسیست.
هێرشبەرە نێودەوڵەتییەکەی فڕه‌نسا، تەمەنی 23 ساڵه و ئامادەکاریی دەکات بۆ یەکەم یاریی خۆی لە خولی فڕەنسا لەم وەرزەدا، کاتێک شەمووی داهاتوو رووبەڕووی مۆنپیلیێ دەبنه‌وه له گه‌ڕی دووه‌می خوله‌كه‌دا.
ئێمباپێ بەهۆی سزادانه‌وه لە یاریی جامی سوپەری فڕه‌نسا به‌رانبه‌ر نانت به‌شداریی نه‌كرد، هه‌روه‌ها له گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی فڕه‌نسا به‌رانبه‌ر یانه‌ی كلێرمۆنت فووت بەهۆی ئازاری ماسوولکەکانیەوە نه‌یتوانی یاریی بكات.