گوته‌بێژی بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاشكرای كرد، قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی دراوی عێراق گه‌یشتووه‌ته 82 ملیار دۆلار. هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
عومه‌ر عاسم گوته‌بێژی بانكه‌كه ئاماژه‌ی داوه، له مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی دراو 70 ملیار دۆلار بوو و به‌راورد به‌و كاته 12 ملیار دۆلاری تر زیادی كردووه.
قه‌باره‌كه له سه‌رده‌می كۆرۆنا بۆ خوارووی 50 ملیار دۆلاریش دابه‌زیبوو.
پێویسته بگوترێ له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا، قه‌باره‌ی دراوی یه‌ده‌گی عێراق 64 ملیار دۆلار بوو، قه‌باره‌كه له سه‌رده‌می كۆرۆنا بۆ خوارووی 50 ملیار دۆلاریش دابه‌زیبوو.
به‌گوێره‌ی مێدڵست نیوز، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هۆكاری سه‌ره‌كی بووه له‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه گرنگه‌ی دارایی عێراق زیاد بكات.
هه‌ر له چه‌ند رۆژی رابردوودا بانكه‌كه رای گه‌یاندبوو، عێراق له یه‌ده‌گی زێڕیشدا هه‌نگاوی باشی ناوه و بووه‌ته خاوه‌نی 130 تۆن زێڕ، له ئاستی دنیادا له ریزبه‌ندی 30یه‌م و له ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش له ریزبه‌ندی چواره‌مدایه.