یه‌كێتی ناوه‌ندیی هێزی له‌شی كوردستان ئاشكرای كرد، پاڵه‌وانیه‌تیی یاریی هێزی له‌ش بۆ هۆڵ و یانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌رێوه ده‌چێت.
یه‌كێتیه‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی ئاب، به وشه‌ی راگه‌یاند، به چاودێری لیژنه‌ی ئۆڵمپیی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندیی هێزی له‌شی كوردستان، پاڵه‌وانیه‌تیی یاریی هێزی له‌ش بۆ هۆڵ و یانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان له هه‌ولێر له رۆژانی 15 و 16ـى مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو رێك ده‌خرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كرد، پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بۆ هه‌رسێ ئاستی "تازه‌پێگه‌یشتووان، لاوان و پێشكه‌وتووان" ده‌بێت.
یه‌كێتی ناوه‌ندیی هێزی له‌شی كوردستان ئه‌وه‌یان راگه‌یاند، به‌ڕێوه‌چوونى پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به چاودێریی لیژنه‌ی ئۆڵمپی هه‌رێمی كوردستانه، كه لیژنه‌كه‌ش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پاڵپشتی دارایی بۆ دووپاتكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره بۆ وه‌رزشوانان و پێشكه‌وتنی بزاڤی وه‌رزشی له كوردستان .