له كتێبى، بارزانى، بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كورد، سه‌رۆك باسى هێنانه‌وه‌ى "گه‌ڕاندنه‌وه‌ى روفاتى بارزانیی نه‌مر و كاك ئیدریس" ده‌كات و له‌وێدا ئاماژه به ڕۆڵى ئێرانیه‌كان ده‌كات و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، له ته‌لارى په‌رله‌مان روفاته‌كان تا به‌یانى قورئانیان له‌سه‌رخوێندرا.
سه‌رۆك بارزانى نووسیویه‌تى" ساڵى 1992 بیرمان له هێنانه‌وه‌ى روفاتى باب و برا كرده‌وه بۆ بارزان، ئه‌و كاته پێویست بوو له كاتێكى گونجاو بێت و بڕیارێكى گرنگى كۆنگره‌ى 11یش بوو، رۆژى 2ى تشرینى یه‌كه‌مى 1993 شاندێكى بنه‌ماڵه‌كه‌مان سه‌ردانى ئێرانیان كرد بۆ هێنانه‌وه روفاته‌كان، وه‌ك چۆن ئێران له ساڵى 1979 له‌كاتى وه‌فات و هێنانه‌وه‌ى روفاته‌كان به گه‌رمى پێشوازى لێ كردن تا له شنۆ به‌خاك سپێردران، ئه‌مجاریش به هه‌مان گه‌رمى و به‌ڕێزه‌وه روفاته‌كانیان نارده‌وه كوردستان كه له رۆژى 6ى تشیرینى یه‌كه‌مى 1993 به هه‌لیكۆپته‌رى ئێرانى هێنرانه‌وه سنوورى باشماخ".
"له‌كاتى هێانه‌وه‌ى ته‌رمى جه‌نابى بارزانیی نه‌مر و كاك ئیدریسدا خه‌ڵك له زاخۆوه تا خانه‌قین له پێشوازیدا بوون، مام جه‌لال و نێچیرڤان و ژماره‌یه‌كى زۆر به‌رپرسى حزبى سه‌ردانى ناوچه‌كه‌یان كردبوو، له ده‌روازه‌ى سلێمانى خه‌ڵك رژانه شه‌قام و روفاته‌كان بۆ شه‌و میوانى كاك ئه‌حمه‌دى شێخ بوون له مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سلێمانى. خه‌ڵك به گوڵه‌وه رژابوونه شه‌قام دیمه‌نه‌كه هه‌نده گه‌وره‌بوو زه‌حمه‌ته وه‌سف بكرێ. رۆژى 7ى تشیرینى یه‌كه‌مى 1993 به هه‌زاران سه‌یاره له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كاندا بوون تا گه‌یه‌نرانه هه‌ولێر، شه‌و داهات و رووفاتى پیرۆزیان له ته‌لارى په‌رله‌مان مایه‌وه، تا به‌یانى قورئانیان له‌سه‌ر خوێندرا" له‌ناوه‌رۆكى باسه‌كه‌دا واهاتووه.
سه‌ربارى پێشكه‌شكردنى وتارى مام جه‌لال و سه‌ركرده‌كانى تر له‌و رۆژه‌دا سه‌رۆك بارزانى وتارێكى پێشكه‌ش كرده‌وه و سوپاسى ئاماده بوونى كرد، به‌ڵام داواى له خه‌ڵك كرد به‌هۆى خراپى رێیه‌كان نه‌چنه، بارزان، وه‌ك خۆى ده‌ڵێ" زیاتر له سێ هه‌زار سه‌یاره له‌گه‌ڵ روفاته‌كان هاتن و چوار فڕۆكه‌ى سه‌ربازى ئێف16 له‌سه‌ر بارزانى به‌نزمى فڕین و سڵاوى سه‌ربازیان دا وه‌ك رێزێك له بارزانیی نه‌مر و كاك ئیدریس.
" هه‌رچه‌ند بۆ من رۆژێكى به ئێش و ئازار بوو، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا سه‌ربه‌رزى و شانازییه‌كى گه‌وره‌یش بوو كاتێك دڵسۆزى و مه‌یل و وه‌فاداریی هه‌زاران خوشك و برا و جه‌ماوه‌رى كوردستان‌م بۆ بارزانى بینى، سوكناییم هات و پێى هێور بوومه‌وه. دوژمنان و ناحه‌زان وایان ده‌زانى بارزانى ته‌واو، به‌ڵام ئه‌و راستییه سه‌لمێندرا كه بارزانى هه‌میشه رابه‌ره، له ژیان و مه‌رگى خۆیشیدا هه‌ر به ڕابه‌رى مایه‌وه و ده‌مێنێته‌وه و سه‌رچاوه‌ى یه‌كگرتوویی و ته‌بایی و یه‌كڕیزیی گه‌لى كوردستانه. له دڵه‌وه سوپاسى خواى گه‌وره‌م كرد، و سوپاسى گه‌لى كوردستان و هه‌موو دۆستانم كرد. به‌راستى به هێنانه‌وه‌ى یه‌كێك له ئاواته گه‌وره دێرینه‌كانم هاته دى" سه‌رۆك واى نووسیوه.
له‌و باسه‌دا كه له‌لاپه‌ڕه 210ى كتێبه‌كه‌دا خراوه‌ته ڕوو، سه‌رۆك بارزانى زیاتر ئاماژه‌ى كردووه به رۆڵى جه‌لال تاڵه‌بانى و له به‌شێكى تر‌ى نووسینه‌كه‌دا هاتووه، " دایكم پێى گوتم هه‌رچه‌ند سوپاسى جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ین هه‌ر كه‌مه" هه‌روه‌ها گوتى" به‌نیازم تۆ و مام جه‌لال و عه‌لى عه‌بدوڵا و موحسین دزه‌یی بانگێشتى نیوه‌ڕۆ خوانێك بكه‌ن" منیش گوتم " ئه‌مر ده‌كه‌ن، كاتێك بابه‌ته‌كه‌م له‌گه‌ڵ مام جه‌لال باس كرد، زۆرى پێ خۆش بوو و رۆژى 15ى تشرینى یه‌كه‌مى 1993 بۆ نانى نیوه‌ڕۆ میوانى دایكم بووین. دایكم به مام جه‌لالى گوت " جه‌لال تۆ كوڕى ماڵه‌وه بوویت و ئێسته‌یش هه‌ر كوڕى ماڵه‌وه‌یت، داوا ده‌كه‌م تۆ و مه‌سعود وه‌ك برا بن و ده‌رفه‌ت نه‌ده‌ن جارێكى تر دڵى دوژمنان خۆش بێت". مام جه‌لالیش ده‌ستى له سینگى دا و گوتى " به‌ڵێن بێ دایه".