له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، سه‌رۆك بارزانی باسی بانگێشتنامه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كات بۆی و له به‌شی حه‌وته‌م / دیپلۆماسی و پێوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی دوای راپه‌ڕین/ ئه‌و پرسه‌ی خستووه‌ته ڕوو.
سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، رۆژی 24 ی ته‌مووزی 1992، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا بووین كه له ناكاو سێ هه‌لیكۆپته‌ری ئه‌مه‌ریكی هاتن، كۆڵۆنێل ویلسۆن به‌رپرسی "ئێم. سی.سی" له ناوه‌ندی زاخۆ هاته لام و پێی راگه‌یاندم، ئه‌مه په‌یامی كۆشكی سپیییه بۆ تۆ "مه‌سعوود بارزانی"م هێناوه، ئه‌مه‌ریكا ئۆپۆزسیۆنی عێراقی بانگێشت كردووه بۆ واشنتۆن، سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا داوا ده‌كات كه مه‌سعوود بارزانیش له‌گه‌ڵ شانده‌كه بێت بۆ ئه‌مه‌ریكا و زۆر بۆمان گرنگه خۆی ئاماده بێت، چونكه ده‌زانین چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه له كوردستاندا. ئه‌گه‌ر بانگێشته‌كه‌ی واشنتۆن ره‌ت بكرێته‌وه، مانای وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی دژی ئه‌مه‌ریكایه له‌لایه‌ن مه‌سعوود بارزانییه‌وه، ئه‌وكات ئێمه‌ش هه‌ڵوێستمان ده‌بێت. منیش راوێژ و پرس و رام به هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی كرد، هه‌موویان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكرێت.
كوردستانی عێراق بخرێته سه‌ر توركیا
سه‌رۆك بارزانی له به‌شێكی تری ئه‌و بابه‌ته‌دا نووسیویه‌تی، كاتژمێر چواری ئێواره‌ی 24ی ته‌مووز 1992 به‌ڕێ كه‌وتین، بۆ شه‌شی ئێواره گه‌یشتینه دیاربه‌كر. له دیاربه‌كر به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت چووینه ئیستانبوڵ، له ئیستانبوڵ چاوم به سه‌رۆك كۆمار ئۆزال كه‌وت و رۆژی دواتر بۆ نانی به‌یانی میوانی ناوبراو بووین، زۆر جوامێرانه و مه‌ردانه هه‌ڵسوكه‌وتی كرد، له‌و دیتنه‌دا ئه‌و بابه‌ت و پرسانه خرانه به‌ر گفتوگۆ كه دیارترینیان، پته‌وكردن و به‌ره‌وپێشبردنی پێوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و پێویسته توركیا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات.
"دواتر ئۆزال ئاماژه‌ی به خاڵێكی زۆر گرنگ دا و رای گه‌یاند، له‌گه‌ڵ مام جه‌لالیش باسی كردووه، كاتێك سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكاتان كرد، له ئه‌مه‌ریكییه‌كان بپرسن، ئایا را و سه‌رنج و بۆچوونیان چییه كه له‌گه‌ڵ توركیا بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر شێوازی فیدراڵی یان كۆنفیدراڵی و كوردستانی عێراق بخرێته سه‌ر توركیا، چونكه كاتی خۆی زوڵمێكی گه‌وره له توركیا كرا به دابڕاندنی ویلایه‌تی مووسڵ. به‌ڕاستی زۆرم لا سه‌یر بوو كه ئه‌م بابه‌ته به‌م راشكاوییه باس بكرێ، كاتێك گه‌یشتمه ئه‌مه‌ریكا، بابه‌ته‌كه‌م له‌گه‌ڵ مامه جلال باس كرد و گوتی، "به‌ڵێ راسته، له‌گه‌ڵی باس كردووم". هه‌ردووكمان رێككه‌وتین ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت ره‌خسا بابه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان باس بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م را و بۆچوونه‌كانیان بزانین له‌مباره‌یه‌وه". سه‌رۆك بارزانی وای نووسیوه.