پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی "گڵۆباڵ پیترۆل پرێس" كه تایبه‌ته به سووته‌مه‌نی و وزه‌ی كاره‌بایی، ئه‌مڕۆ ئاشكرای كردووه، له لیستی نرخی به‌نزین له دنیادا، عێراق له پله‌ی 11دایه و له‌ناو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیشدا، پله‌ی چواره‌می وه‌رگرتووه بۆ هه‌رزانترین نرخ.
پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێگه‌ی "گڵۆباڵ پیترۆل پرێس" له‌باره‌ی نرخی به‌نزین له وڵاتانی دنیادا بۆ مانگی ئه‌یلوول ئاشكرای كردووه، له‌ناو 169 وڵاتی دنیا كه له لیستێكدا هاتووه، له عێراقدا نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین به 514 سه‌نته، بۆیه له‌ناو ئه‌و لیسته‌دا پله‌ی 11ی وه‌رگرتووه، له‌ناو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیشدا له دوای لیبیا، جه‌زائیر و كوێت دێت، واته ده‌كه‌وێته پله‌ی چواره‌م.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌ناو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا ئوردن گرانترینه بۆ نرخی به‌نزین كه له‌و وڵاته نرخی یه‌ك لیتر، یه‌ك دۆلار و 735 سه‌نته.
به‌پێی راپۆرتی پێگه‌كه، ڤه‌نزوێلا بۆ هه‌زارترین وڵات بۆ نرخی به‌نزین له پله‌ی یه‌كه‌می لیسته‌كه‌دایه، له‌و وڵاته یه‌ك لیتری به‌نزین به 22 سه‌نته، به‌دوایدا لیبیا دێ به 30 سه‌نت و له دوای ئه‌ویش ئێران دێ كه له‌وێ یه‌ك لیتر به 53 سه‌نته.
به‌پێی لیسته‌كه گرتنترین وڵات بۆ نرخی به‌نزین، هۆنگ كۆنگه كه له‌و وڵاته یه‌ك لیتر به‌نزین به دوو دۆلار و 967 سه‌نته.
دواتریش پێگه‌كه نرخی ناوه‌ندی له هه‌موو دنیادا بۆ یه‌ك لیتر به‌نزین، به یه‌ك دۆلار و 31 سه‌نت خه‌مڵاندووه. ئه‌وه‌شی گوتووه كه وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌راورد به وڵاته هه‌ژاره‌كان، نرخی به‌نزین هه‌رزانتره، به‌لام ئه‌و وڵاتانه‌ی خۆیان نه‌وت به‌رهه‌م دێنن، نرخی به‌نزین و سووته‌مه‌نی زۆر هه‌رزانتره.