كچێكی /14 ساڵ/ كێشه‌یه‌ك له سناپچاته‌كه‌یدا روو ده‌دات، بۆ چاككردنه‌وه‌ی سناپه‌كه‌ی دوو كوڕ ده‌ناسێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن كوڕه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی ده‌گیرێت و وێنه‌كانی لێ بڵاو ده‌كرێته‌وه.
كچێكی /14 ساڵ/ كێشه‌یه‌ك له سناپچاته‌كه‌ی روو ده‌دات، پاشان دوو كوڕ /15 و 16 ساڵ/ له رێیی سناپچاته‌وه ده‌ناسێت، پاشان هه‌ردوو كوڕه‌كه به پاساوی چاككردنه‌وه‌ی سناپچاتی كچه‌كه، ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر ئه‌كاونته‌كه‌یدا به هه‌موو وێنه‌كانی ناویه‌وه، له به‌رانبه‌ردا داوای بڕێك پاره له كچه‌كه ده‌كه‌ن، پاشان كچه‌كه پاره‌كه‌یان بۆ په‌یدا ده‌كات.
هه‌ردوو كوڕه‌كه بۆ جارێكی تر داوای بـــڕه پاره‌یه‌كی زۆرتر له كچه‌كه ده‌كه‌ن كه له توانای ئه‌ودا نییه.
دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه ناتوانێ ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ئه‌وان دابین بكات، بۆیه كوڕه‌كان هه‌ڵده‌ستن به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو وێنه تایبه‌تییه‌كانی كچه‌كه، ته‌نانه‌ت ئه‌و وێنانه‌یش له‌گه‌ڵ كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیدا گرتوویه‌تی.
"وشه" زانیویه‌تی ئه‌و رووداوه له پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان رووی داوه.
چاو‌دێر و ئاگاداری ئه‌كاونت و كێشه‌ی مناڵه‌كانتان بن پێش ئه‌وه‌ی دادگا چاودێرییان بكـــات
دواتر كێشه‌كه ده‌گاته دادگا و تۆمه‌تباران سزای خۆیان وه‌رده‌گرن، ئه‌ویش به چاودێریكردنی " ڕه‌وشت و ڕاهێنانه‌وه." له چاكسازییه‌كاندا.
له‌وباره‌یه‌وه گۆران ساڵح پارێزه‌ر، له‌ڕێی "وشه"وه داوایه‌كی له دایكان و باوكان هه‌یه و ده‌ڵێت، دایكان و باوكان دڵسۆزی ئه‌وه نییه منداڵ له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا خاوه‌نی مۆبایل و ئه‌كاونتی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، "چاو‌دێر و ئاگاداری ئه‌كاونت و كێشه‌ی مناڵه‌كانتان بن پێش ئه‌وه‌ی دادگا چاودێرییان بكـــات، په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی له‌و قوتابخانانه ڕاهێنانه‌وه‌یان بۆ بكرێت كه دادگا دیاری ده‌كات".