یانه‌ی ئارارات كه‌مپێكی مه‌شقی له دهۆك ده‌ست پێ كردووه، به مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان.
هاوكات ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له یارییه‌كی دۆستانه‌دا ئارارات بووه میوانی یانه‌ی دهۆك "تیپی خولی نایابی عێراق"، له ئه‌نجامیشدا یانه‌ی دهۆك یارییه‌كه‌ی به 1-0 گۆڵ برده‌وه.
پێش یارییه‌كه‌ش یانه‌ی ئارارات پیرۆزباییان له یانه‌ی دهۆك كرد، به بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ خولی نایابی عێراق و گوڵیان پێشكه‌ش كردن.
فۆتۆ: ئه‌رده‌لان هه‌ولێری - دهۆك