ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی 420 شوقه‌دا به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رای گه‌یاند، جێی سه‌ربه‌رزییه ئه‌مڕۆ لێره خزمه‌تی ژماره‌یه‌ك له ماڵی شه‌هیدان ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی ئه‌یلوول، سه‌عات 10ی به‌یانی له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت كه له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رێكخرابوو، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له شاری دهۆك، 420 شوقه‌ی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدانی كوردستان دابه‌ش كرد.
مه‌سروور بارزانی گوتی، جه‌نابی بارزانی نه‌مر باوكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ئێمه، هه‌موو ژیانی بۆ خزمه‌تی گه‌لی خۆی و ئازادی گه‌لان ته‌رخان كرد، ئێمه‌یش وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ پاداشت و خزمه‌تی جه‌نابی ئه‌و و كه‌سوكاری شه‌هیدان و خه‌ڵكی هه‌ژار، دوای راوێژكردن له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، به فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی ده‌زگاكه دامه‌زرێنرا.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، "ئێسته سه‌ربه‌رزین كه ده‌بینین ئه‌م ده‌زگایه بووه‌ته جێی باوه‌ڕی خه‌ڵكی ئێمه، له ناوخۆ و پارێزگاكانی عێراقی و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی. ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به فه‌رمی ناسێنراوه و ڕێكخراوه بیانییه‌كانیش هاوكاری ده‌زگاكه ده‌كه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی ئامانجه پیرۆزه‌كانی".
مه‌سروور بارزانی سوپاسی كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت و سه‌رمایه‌دار و بازرگانانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، به پشتیوانیكردنی به‌رده‌وامیان له ده‌زگاكه.
له گوتاره‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران باسی له‌وه كرد، "جێی سه‌ربه‌رزییه كه ئه‌مڕۆ لێره خزمه‌تی ژماره‌یه‌ك له ماڵی شه‌هیدان ده‌كه‌ین، ئه‌م ده‌زگایه به‌رده‌وامه له خزمه‌تی ماڵی شه‌هید و خه‌ڵكی هه‌ژار، نه‌ك ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ش".
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌زگایه‌كی خێرخوازییه و سیاسی نییه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ جیاوازییه‌ك بكات، ده‌ستی هاوكاری بۆ كه‌سانی لێقه‌وماو و هه‌ژار درێژ ده‌كات.