له یارییه‌كی دۆستانه و ئاماده‌كاریدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له هه‌ڵبژارده‌ی جامایكای برده‌وه، مێسی وه‌ك یه‌ده‌گ به‌شداریی یارییه‌كه‌ی كرد و دره‌شایه‌وه.
یارییه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی ئه‌یلول "شه‌وی رابردوو به كاتی ئه‌مریكا" له ئه‌مریكا كرا و تێیدا ئه‌رجه‌نتین به 3-0 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
گۆڵی یه‌كه‌می ئه‌رجه‌نتین جولیان ئه‌لڤارێز له خوله‌كی 13دا تۆماری كرد.
دواتر له خوله‌كی 55 مێسی به‌شداریی یارییه‌كه‌ی كرد و دوو گۆڵی له خوله‌كه‌كانی 87 و 89دا تۆمار كرد.
هاوكات سێ جار یارییه‌كه به هۆی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ ناو یاریگه و به تایبه‌تی چوونیان بۆ لای مێسی راگیرا.