کاتیا ئاڤێرۆ، خوشکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال، بەرگری لە براکەی کرد، دوای ئەوەی لەلایەن خەڵکی پۆرتوگالەوە رەخنەی توندی لێ گیرا.
ئەمە دوای ئەوە هات پۆرتوگال بە ئیسپانیا دۆڕا و نەیتوانی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا "نه‌یشنسلیگ" سه‌ركه‌وێت.
زۆرێک لە هاندەران داوای ئەوەیان کردبوو، له یاریی به‌رانبه‌ر ئیسپانیا رۆناڵدۆ لە پێکهاتەی سەرەکی پۆرتوگالدا نه‌بێت.
کاتیا ئاڤێرۆ به‌رگری له براكه‌ی ده‌كات و لە هەژماری خۆی لە تۆڕی "ئینستاگرام" نووسیویه‌تی: "خانه‌واده‌ی رۆناڵدۆ و ئەوانەی خۆشیان دەوێت لە تەنیشتی وەستاون، ئەوان هەمیشە لە تەنیشتی دەمێننەوە گرنگ نییە چی رووبدات."
ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەوەی ئێسته روودەدات بە هیچ شێوەیەک سەرسامم ناکات، پۆرتوگالییەکان تف لەو خواردنە دەکەن کە لێی دەخۆن، هەمیشە بەو شێوەیە بووە".
خوشکەکەی رۆناڵدۆ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: هەر بۆیە کەسێک دەربکەوێت و عەقڵیان بگۆڕێت، بێزار ده‌بن، من هەمیشە لەگەڵ تۆم پادشاکەم.
كاتیا لە کۆتاییدا نووسیویه‌تی: پێویستە هاوکاری پێشکەش بەو کەسانە بکرێت، کە هەمیشە یارمەتی پۆرتوگالیان داوە، بەڵام پۆرتوگالییەکان نەخۆش و بچووک و بێ رۆح و گەمژە و بێ منەتن. هەمیشە بێ منەتن، ئەم پیاوە کەسی نییە یارمەتی بدات."
كاتیا ئاڤێرۆی خوشكی یه‌كه‌م جار نییه له سۆشیال میدیا به‌رگری له براكه‌ی ده‌كات، به‌ڵكو چه‌ند جارێكی تریش ئه‌م كاره‌ی كردووه، به تایبه‌تییش له پرسی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر و پێكانه‌كانی براكه‌یدا قسه‌ی كردووه و پۆستی توندی بڵاو كردووه‌ته‌وه.