میدیایه‌كی فڕەنسی تێوەگلانی ناسر خلێفیی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان و سەرۆکی ئێسته‌ی ده‌سته‌ی یانەکانی ئەوروپا، لە سكانداڵێكی رفاندن و زەوتکردنی بازرگانێک ئاشکرا دەکات.
رۆژنامەی "لیبراسیۆن"ی فڕەنسی بڵاوی كرده‌وه، بازرگانێکی جەزائیری - فڕەنسی گیراوه، بە هۆی ئەوەی بانگه‌شه‌ی کردووە خاوەنی بەڵگەنامەی تایبه‌ته به تۆمەتبارکردنی دەوڵەتی قەتەڕ لە دۆسیەی به‌رتیلدان بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2022.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە مانگی یەکی ساڵی 2020 ئەم کەسە بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەر کراوە، هەروەها لە مانگی تشرینی دووەمی 2020 ئازادکراوە، دوای ئەوەی بەڵگەنامەکانی رادەستی پارێزەرێكی قەتەڕی کردووە بە رێککەوتنێکی نهێنی پێشوەختە، كه له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا ناسڕ خلێفیش له هه‌ندیك كاری نایاسایی تێوه‌گلاوه.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو زانیارییانەی بازرگانەكه خاوەنی بووە، پێوەندییان بە دۆسیەی زەوتكردن و گێچه‌ڵ و بەرتیلدان لە لایه‌ن ناسڕ خلێفی هەیە، لە دۆسیه‌ی قەتەڕ، كە میوانداریی مۆندیالی 2022 دەكات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئەو بازرگانە فڕەنسییە به ره‌گه‌ز جەزائیرییە، تەمەنی 41 ساڵە لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانی لە قەتەر دەژین، هەروەها لە ماوەی زیندانیکردنیدا تووشی فشاری دەروونی توند بووە.
له به‌رانبه‌ردا رۆژنامە فڕەنسییەکە لە زاری یەکێک لە خزمەکانی خلێفییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە ئه‌و تۆمه‌تانه راست نین و ره‌تیان ده‌كاته‌وه.