سه‌رۆكی تیمی پارتی په‌یامێكی بۆ یه‌كێتی نارد و رای گه‌یاندووه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كێشه‌ی گه‌وره‌یان نییه و به گفتوگۆ چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 29ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، پشتیوان سادق سه‌رۆكی تیمی وه‌زاری پارتی، له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یان نییه و هه‌موو شت به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
كێتیی نیشتمانیی كوردستان، جووڵه‌یه‌كی سیاسیی ده‌ست پێ كرد و سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد، به حزبه‌كانی راگه‌یاند كه نیگه‌رانن له حكوومه‌ت
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی گوت كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن و پێكه‌وه ده‌بن.
ئەمڕۆ شەموو 29ـی تشرینی یەكەم، شاندێكی پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەو شاندە لەبارەی دۆخی سیاسی و ئابووری و بەربەستەكانی بەردەم كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەرچاوڕوونی دەدەن.
بەرنامەی شاندەكە ئەمڕۆ لە هەولێر دەبێت و لەگەڵ زەحمەتكێشان و شیوعی كۆ دەبێتەوە، لە ڕۆژانی تریشدا سەردانی حزبەكانی تریش دەكات.
هه‌روه‌ها له هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، جووڵه‌یه‌كی سیاسیی ده‌ست پێ كرد و سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد، به حزبه‌كانی راگه‌یاند كه نیگه‌رانن له حكوومه‌ت.