ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م، ئه‌فسه‌رێكی هێزی پێشمه‌رگه له سلێمانی، گوله‌یه‌كی نا به‌خۆیه‌وه و به سه‌ختی بریندار بوو.
رووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی ئاشتی شاری سلیمانی بووه و ئه‌فسه‌ره‌كه‌یش ناوی عه‌مید عه‌بدوڵایه كه به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتنه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" به ده‌مانچه گوله‌یه‌كی به‌خۆیه‌وه ده‌نێت و به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت، له نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌و له‌ژێر چاودێری وردی ته‌ندروستیدایه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه رووداوه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن له سلێمانی رووی له زیاد بوون كردووه.