به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له دوورگه‌ی كریت له یۆنان، دوێنێ شه‌و به 500 كۆچبه‌ره‌وه كه‌وته مه‌ترسی و توانرا له ئۆپراسیۆنێكدا رزگار بكرێن، به‌ڵام ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی تشرینی دووه‌م، ده‌زگای لووتكه له راگه‌یه‌نراوێكدا گوتوویه‌تی، له دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوودا به‌له‌مێكی ماسیگرتن له دوورگه‌ی كریتی یۆنان كه‌وته مه‌ترسییه‌وه، كه 500 كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتبوو.
به‌له‌مه‌كه به 70 كۆچبه‌ره‌وه له ئاوی ئیجه نقوم بوو
ده‌زگای لووتكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له دوورگه‌ی كریتی یۆنان به‌له‌مێك به 500 كۆچبه‌ره‌وه كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، كه دواتر ئۆپهراسیۆنێكێ گه‌وره‌ی بۆ ئه‌نجام دراوه.
ده‌زگای لووتكه كه تایبه‌ته به كاروباری كۆچبه‌ران روونی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی به‌هێزی شه‌پۆلی ده‌ریاوه كه خێرایی با به‌هێز بووه، هێزیی ده‌ریایی ناوچه‌كه داوای هاوكاری له هێزێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كردووه كه له دوورگه‌ی كریت جێگیر كراون، دواتر توانراوه سه‌رجه‌م كۆچبه‌ره‌كان رزگار بكرێن و بگوازرێنه‌وه بۆ شارۆكه‌ی خانیا.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه تا ئێسته ناسنامه‌ی كۆچبه‌ره‌كان ئاشكرا نه‌كراون.
ئه‌وه له كاتێكدایه به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران ماوه‌ی مانگێك و نیو بوو له توركیا چاوه‌ڕوان بوو بۆ ده‌رچوون، له رۆژی یه‌كی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر، به‌له‌مه‌كه به 70 كۆچبه‌ره‌وه له ئاوی ئیجه نقوم بوو.