له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام پۆست و زانیاری ئه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه، كه ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی مۆرگان فریمان و 558 هاووڵاتی تری بیانی كه ئێسته له قه‌ته‌ڕن تا هانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كانیان بده‌ن، مسوڵمانبوونی خۆیان ڕاگه‌یاندووه، هه‌ندێك له‌و ساخته هه‌واڵانه له میدیاكانیش بڵاوه‌یان پێكراوه و ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو، كه له ئه‌نجامی چوونی بانگخوازان عومه‌ر عه‌بدولكافی میسڕی و زاكیر نایك، خه‌ڵكی زۆر ده‌بن به مسووڵمان، به‌ڵام ئه‌وانه سه‌رجه‌میان دوورن له ڕاستییه‌وه و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌و زانیاری و هه‌واڵانه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "
العرب" له‌وباره‌وه به‌دواداچوونێكی وردی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به به‌رده‌وامی بڵاو ده‌كرێته‌وه، كه تێیدا مسووڵمانبوونی 500 كه‌سی تێدا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و گوایه له ده‌وحه‌یه و هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتانی تر بڕوا و شه‌هاده‌یان هێناوه و بوونه‌ته مسووڵمان، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه دوور له ڕاستییه و ئه‌و ڤیدیۆیه‌وه هی ساڵانی ڕابردووه و به دیاریكراویش له 2018ه‌وه له ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌وحه و وڵاتی قه‌ته‌ڕیش تۆمار نه‌كراوه. شوێنی ڤیدیۆكه‌یش یاریگه‌یه‌كی تۆپی ده‌سته و به هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندی به مۆندیاله‌وه نییه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ڤیدیۆكه له هه‌زاران په‌یجی عه‌ره‌بی و وڵاتانی تری ئیسلامی بڵاوكراوته‌وه و زۆرێك له‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه‌یش له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕاستیدا په‌یج و ئه‌كاونتی بێ ناونیشان و ساخته‌ن، له‌وانه‌یش په‌یجی زاكیر نایك به عه‌ره‌بی له تویته‌ر كه ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام په‌یجه‌كه فه‌رمی نییه و خه‌ڵكانێك به ناوی زاكیر نایك دروستیان كردووه و په‌یام و وتار و دیبه‌یته‌كانی زاكیر نایك وه‌رده‌گێڕنه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی.
ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییه ساختانه سنووری تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ندێك له میدیاكانیشی بڕیووه، بگره به‌شێك له پیاوانی ئاینی ئیسلام له مینبه‌ر و وتاره‌كانیان ئه‌و زانیارییانه ده‌خه‌نه به‌رباس، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش ئه‌و پیاوه ئاینی و بانگخوازانه یان له بێ ئاگاییه‌وه ئه‌و ساخته هه‌واڵانه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه و باسیان لێوه ده‌كه‌ن، یان به‌شێكن له دروستكردنی ئه‌و ساخته هه‌واڵانه و بڵاوكردنه‌وه‌یان به تایبه‌تی به وڵاتانی عه‌ره‌بی.
له ته‌ك ئه‌وه‌یشدا زانیاری ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه زیاتر له 60 هاووڵاتی فلیپینی له ده‌وحه هاتوونه‌ته سه‌ر دینی ئیسلامه‌وه و له‌باره‌ی كه‌سایه‌تییه جیهانی و ناوداره‌كانیش ناوی ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی مۆرگان فریمان ده‌هێنرێت، كه باوه‌ڕی به ئاینی ئیسلام هێناوه، ئه‌مه‌یش دوای به‌شداربوونی له دانیشتن و كۆڕێكی زاكیر نایك بانگخوازی نێوده‌وڵه‌تی له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕ. له ڕاستیدا هه‌ریه‌ك له مۆرگان فریمان و زاكیر نایك له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی وڵاتی قه‌ته‌ڕ هاتوونه‌ته ده‌وحه و فریمان له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی مۆندیال به‌شداربوو، به‌ڵام تا ئێسته نه‌ك زاكیر نایك و نه مۆرگان فریمان هیچ لێدوانێكی فه‌رمیان نییه، كه ئه‌وه پشتڕاست بكاته‌وه، مۆرگان فریمان هاتووه‌ته سه‌ر ئاینی ئیسلام و باوه‌ڕی خۆی به ئیسلام ڕاگه‌یاندووه.
له كاتێكدا باوه‌ڕهێنانی كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك مۆرگان فریمان به ئاینی ئیسلام كاریگه‌ری گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه ڕاست بێت، ئه‌وا گومانی تێدا نییه، ساتی بوونه ئیسلامی فریمان به فه‌رمی له ته‌واوی میدیا فه‌رمییه‌كانی قه‌ته‌ڕ و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و جیهانی بڵاو ده‌كرایه‌وه، ئه‌و كه‌سایه‌تییه ناودارانه به‌رده‌وام ڕۆژنامه‌وانان به دوای وردترین زانیاری‌یان ده‌گه‌ڕێن، تا هه‌واڵی پێشینه دروست بكه‌ن، ناكرێ بوونی مۆرگان فریمان به مسووڵمان به شاراوه‌یی بهێلرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه تا ئێسته ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا زانیاری و هه‌واڵی ساخته‌یه و ڕاستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گری له‌پشته‌وه نییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێشتر مۆرگان فریمان به فه‌رمی دووپاتی له سه‌رسامبوونی خۆی به ساتی بانگدان له مزگه‌وته‌كان ده‌ربڕیووه، به‌ڵام ئه‌مه‌یش له به‌رنامه‌یه‌كی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا گوتراوه و شتێكی نوێ نییه، كاتێك سه‌یری سه‌رجه‌م ئه‌وكانت و په‌یجه‌كانی فریمانیش له ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌یت، هیچ زانیارییه‌كت ده‌ستناكه‌وێت، كه فریمان باوه‌ڕی به ئاینی ئیسلام هێنابێت.
له‌وباره‌وه دینا مه‌ته‌ر پسپۆری لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی و ئه‌فریقا له زانكۆی له‌نده‌ن بۆ ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌ب ئاشكرای كردووه، ئه‌مانه به‌شێكن له بیردۆزی ئاڵۆزی دروستكه‌ر و سه‌رقاڵكردنی هزری خه‌ڵك به هه‌واڵی ساخته‌وه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه په‌یامی سیاسی له پشته‌وه‌یه، چونكه به‌رده‌وام له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌واوی وڵاتانی تری جیهانیش، ئاینه‌كان وه‌ك ئامرازێك له‌لایه‌ن سیاسییه‌كان به‌كارده‌هێنرێن، بۆ ڕاكێشانی سۆز و هه‌ستی خه‌ڵك. ده‌كرێ ئه‌مه جۆرێكیش بێ له دوورخستنه‌وه‌ی زیاتری خه‌ڵك له ئاینی ئیسلام، چونكه ئه‌و زانیارییانه به به‌رده‌وامی ده‌گوترێنه‌وه و ئینته‌رنێتیان ته‌نیووه و وه‌رده‌گێڕدرێنه سه‌ر زمانه‌كانی تری دنیا، كاتێكیش ڕاستی ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه، كه سه‌رجه‌می هه‌واڵی درۆ و ساخته‌بووه، خه‌ڵكانێك ڕه‌نگه بیركردنه‌وه‌ی نه‌رێنیان له‌سه‌ر ئاینی ئیسلام لا دروست ببێ و بگه‌ن به‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌مه خودی مسووڵمانان ئه‌و هه‌واڵه ساختانه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێ خه‌ڵك بگه‌وجێنن.