مه‌به‌ست له ترساندنی منداڵ ئه‌وه‌یه كه تۆی دایك و باوك، به هه‌ر شتێكی چوارده‌ور جا ''ئاژه‌ڵ یان چه‌ندان جۆر دڕنده یان ده‌رزی لێدان'' یان هه‌رشتێكی تر بێ، كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر منداڵه‌كه دروست ده‌كات.
د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆڕی نه‌خۆشیی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان، بۆ "وشه" گوتی، هه‌وڵ بده منداڵه‌كه‌ت له كه‌شێكی ئارام‌دا په‌روه‌رده بكه‌یت و یاسا و ڕێسای بۆ دابنێیت، نه‌ك به شتێك یا به كه‌سێك بیتۆقێنی.
ئه‌مانه‌یش مه‌ترسییه‌كانی ترساندنی منداڵن:
یه‌كه‌م: كه‌سایه‌تیی منداڵه‌كه لاواز ده‌كه‌ن.
دووه‌م: ترس و تۆقین له‌ناو هه‌ست و مێشكی منداڵدا ده‌چێنن.
سێیه‌م: كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ منداڵه‌كه دروست ده‌كات كه كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێت و ترسی هه‌بێ له چوارده‌وری.
چواره‌م: له داهاتوودا منداڵه‌كه توانای پشتبه‌ستن به‌خۆبوونی نامێنێ.
بۆیه هۆشداریی ده‌دات كه منداڵ نه‌ترسێنن، چونكه له داهاتوودا كاریگه‌رییه خراپه‌كانی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.