جگه له‌و تامه خۆشه‌ی هه‌یه‌تی، ئاوی گوێزی هیندی هه‌ندێك سوودی ته‌ندروستی چاوه‌ڕواننه‌كراوی هه‌یه و به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌توانرێت بۆ چاره‌سه‌ری قۆڵۆن به‌كار بهێنرێ.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه خواردنه‌وه‌ی ئاوی گوێزی هیندی ڕۆژانه ڕه‌نگه ببێته هۆی چاكبوونه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌وكردنی برینی قۆڵۆنی سووك بۆ مامناوه‌ندیان هه‌یه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا كه له زانكۆی كالیفۆرنیا ئه‌نجامدراوه، 49 به‌شداربوو بۆ ماوه‌ی هه‌شت هه‌فته ئاوی گوێزی هیندییان خواردووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا 46 به‌شداربوو ده‌رمانی پلاسیبۆیان خواردووه.
هه‌ردوو گرووپه‌كه به‌رده‌وام بوون له وه‌رگرتنی ده‌رمانی ئاسایی خۆیان، به‌و پێیه‌ی ئه‌م جۆره هه‌وكردنه پێویستی به كۆمه‌ڵێك ستراتیجی چاره‌سه‌ری هه‌یه، له‌وانه ده‌رمان و گۆڕینی شێوازی ژیان، به‌تایبه‌تی خۆراك.
له كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌دا، چالاكی نه‌خۆشی له 53%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاوی گوێزی هیندییان خواردووه‌ته‌وه كه‌م بووه‌ته‌وه، له كاتێكدا ڕێژه‌كه گه‌یشتووه‌ته 28% له گرووپی پلاسیبۆ.
ئاوی گوێزی هیندی خواردنه‌وه‌یه‌كی ناوازه‌یه، ئهلكترۆلایت و شیرینیی سروشتیی تێدایه، ئه‌مه جگه له‌و پێكهاتانه‌ی كه له خواردنه‌وه وه‌رزشییه ته‌قلیدییه‌كان یان ئاوی ساده‌دا نین.