بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوای چه‌ندان ڕووداوی ئه‌مدواییه‌ی سلێمانی و له‌ده‌ستدانی ده‌زگا ته‌ناهییه گرنگییه‌كانی حزبه‌كه‌ی، به ته‌واوی تووشی سه‌رلێشێواوی بووه تا ئه‌و ئاسته‌ی تووشی حاڵه‌تی ده‌روونیی خراپ هاتووه.
بافڵ تاڵه‌بانی كه خۆی به كه‌سێكی سه‌ربازی داده‌نێ و دوای رووداوه‌كانی ناو ده‌زگای زانیاری به ته‌واوی شكا، ئه‌وه‌یش به‌تایبه‌ت دوای هه‌شتی ته‌مووزی ساڵی 2021، كاتێك خۆی سه‌پاند و ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌زگای زانیاری‌دا گرت، به زۆری شه‌رعییه‌تی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری ده‌ركردنی هاوسه‌رۆك و به‌شێكی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی دا.
به‌بڕوای شاره‌زایان له هه‌شتی ته‌مووزه‌وه دۆخی ده‌روونی بافڵ تاڵه‌بانی تێكچووه، كاتێك گوتی ده‌ركراوه‌كان ده‌ركراون و تا 100 ساڵی تر ناگه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌كێتی. هه‌ر ئه‌وه‌یش نا، جێهێشتنی ئه‌ژی ئه‌مین به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری و هاتنی بۆ هه‌ولێر، دۆخی ده‌روونیی تاڵه‌بانیی به ته‌واوی تێكدا، كاتێك له هه‌ولێره‌وه چه‌ندان په‌یامی جۆراوجۆری بڵاو كرده‌وه وه‌ك كه‌سێكی به‌هێز له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وت.
هێشتا شۆكی جێهشتنی ئه‌ژی ئه‌مین، بافڵ تاڵه‌بانی به‌رنه‌دابوو، له‌ناو ده‌زگای زانیاری بوو به شه‌ڕ به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرووپێكی ناو ده‌زگاكه، تا ئێسته‌یش ددان به جه‌لال شێخ ناجی به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری نانێن كه له‌سه‌ر بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی دانراوه.
بۆ تێكدانی دۆخی كوردستان و دروستكردنی ناسه‌قامگیری، یه‌كێتی ئه‌و تاقمه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی پشتی پێ به‌ستوون، بیریان له پیلانداڕێژی كرده‌وه، له یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا كه‌وته سووكایه‌تی و ته‌شهیر به ئه‌ژی ئه‌مین له سۆشیال میدیاكانیانه‌وه، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌یشدا به‌رده‌وام ئه‌وه‌یان به به‌رگوێدا ده‌درایه‌وه، پێویسته بكوژانی موراد كانی كورده‌یی كه فه‌رمانده‌یه‌كی نزیك له لاهوور شێخ جه‌نگی بوو، له‌ناو بازاڕی رانیه خۆی و سێ پاسه‌وانی كوژران بدۆزرێنه‌وه و بدرێنه دادگا، به‌ڵام یه‌كێتی هه‌ر خۆی لێ بێده‌نگ كرد، تا دواجار له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا تاڵه‌بانی به ئاشكرا گوتی، ئاگاداری ئه‌وه نییه ئه‌و كه‌یسه گه‌یشتووه‌ته چ قۆناغێك.
رووداوه‌كانی رابردووی كوردستان و ناو یه‌كێتی، پێوه‌ند به بافڵ تاڵه‌بانی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، شۆكهێنه‌ر بوون. تا كه‌وتنه هه‌ڵه‌یه‌كی تری گه‌وره و تیرۆری عه‌قید هاوكار جاف ئه‌فسه‌ر له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی هاته سه‌ر.
رۆژی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌م، له گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی هه‌ولێر، له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیان و له به‌رده‌م ژن و منداڵه‌كانی، عه‌قید هاوكار جاف ئه‌فسه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تیرۆر كرا. دواتر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ورد و درشتی كرده‌كه‌ی ئاشكرا كرد به ددانپێدانانی گرووپێك، ده‌ركه‌وت وه‌هاب مه‌جید هه‌ڵه‌بجه‌یی و چه‌ند كه‌سێكی تری ناو دژه تیرۆری یه‌كێتی، ئه‌و كرده‌یه‌یان ئه‌نجام داوه.
ئه‌و كرده‌یه ئه‌و دۆخه ده‌روونییه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی تووشی بووبوو، برده لووتكه و به‌ته‌واوی ناسه‌قامگیری كرد. "بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دۆخی ده‌روونی خراپه، به‌ڵام له كوردستان یاسا هه‌یه و ده‌بێت بكوژانی عه‌قید هاوكار جاف بداته دادگا"، ئه‌وه قسه‌ی خه‌دیجه عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه.
ئه‌و ده‌ڵێ، ناكرێ حزبێك خۆی به هاوبه‌شی سه‌ره‌كی له هه‌رێمی كوردستان بزانێت، به‌ڵام هه‌ڵهاتووبن له یاساكانی كوردستان و ددان به دادگادا نه‌نێن، بۆیه پێویسته ته‌واوی تۆمه‌تباران بده‌ن به دادگا.
ئێسته ده‌ركه‌وت كه ئه‌و هه‌موو رووداوه‌ی له ناو یه‌كێتی هه‌بوون، شۆكهێنه‌ر بوون بۆ یه‌كێتی، به‌ڵام بوونه‌ته هۆی تێكدانی دۆخی ده‌روونی بافڵ تاڵه‌بانی، ئه‌و له‌بری چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خۆی و حزبه‌كه‌ی، په‌نا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر و حزبی ده‌بات، یان بانگه‌شه‌ی جۆراوجۆر ده‌كات كه پێوه‌ست به‌و دۆسیانه‌ی تیرۆر و كوشتنه‌وه نییه كه له‌لایه‌ن گرووپه‌كه‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
ئه‌وه‌ی زیاتریش دۆخه‌كه‌ی لێ تێكدایه‌وه، كاركردنی لاهوور شێخ جه‌نگییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گرووپه بكوژه‌كه‌ی ناو دژه‌تیرۆری یه‌كێتی، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتان به ته‌واوی لێیان تێبگه‌ن و رێوشوێنیان به‌رانبه‌ر بگرنه‌به‌ر.