پەرلەمانی كوردستان بۆ پڕۆژەیاسای كار كۆ دەبێتەوە

:: AM:11:47:27/11/2022 ‌
بڕیارە ڕۆژی سێشەم پەرلەمانی كوردستان، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و بەرنامەی كاری دانیشتنەكە دوو تەوەرە، لە تەوەری دووەم خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای كار دەكرێ‌.

ئەمڕۆ یەكشەم 27ـی تشرینی دووەم، سامان ئەحمەد بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، ڕۆژی سێشەم پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

تەوەری دووەمی كۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (كار لە هەرێمی كوردستان).
زیاتر گوتی، كۆبوونەوەكە دوو بڕگە لە خۆ دەگرێ‌، لە بڕگەی یەكەم پێشنیازە یاسای پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان، پێشنیازە یاسای بەركاركردنی یاسای فیدراڵیی واژووی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنییەكان، پڕۆژەیاسای هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف و پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی كوردستان، دەخرێنە گفتوگۆ.

باسی لەوەش كرد، تەوەری دووەمی كۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (كار لە هەرێمی كوردستان).

پڕۆژەیاسای كار لە هەرێمی كوردستان بە پەسندكردنی، ئەوا تەواوی پیشەوەران و فەرمانبەرانی كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان، دەستەبەرییان بۆ دەكرێ‌ و لە كاتی تەمەنێكی دیاریكراودا خانەنشین دەبن.



وشە - رامیار جەواد