پارێزه‌رێكی راویژكار باس له كاریگه‌ره خراپه‌كانی داڵده‌دانی تاوانباران ده‌كات و ده‌ڵێت، كاتێك تاوانبار رووبه‌ڕووی یاسا نه‌كرایه‌وه، هاووڵاتییان په‌نا بۆ ئه‌وه ده‌به‌ن له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و دادگا مافی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه، ئه‌وه‌ش رووداوی نه‌خوازراو و خراپ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ی تشرینی دووه‌م، نه‌زیره جاف پارێزه‌ری راوێژكار به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌روه‌ریی یاسا و سه‌قامگیریی یاسایی كاریگه‌ری گرنگی هه‌یه له‌سه‌ر كوردستان، پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هه‌ر ناكۆكییه‌كی سیاسی له نێوانیاندا هه‌بێت، رێ نه‌ده‌ن كار بكاته سه‌ر لایه‌نی یاسایی و دادوه‌ری هه‌رێم، چونكه ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆ و هۆكاری ئارامییه.
له رووی ده‌روونییه‌وه هاووڵاتییان ئاسووده و دڵنیا ده‌بن
هه‌روه‌ها گوتی، له رووی ده‌روونییه‌وه هاووڵاتییان ئاسووده و دڵنیا ده‌بن له پاراستنی گیانی و ماڵی خۆیان، به‌پێچه‌وانه‌وه ناسه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت، چونكه هاووڵاتی كاتێك زانی مافی یاسایی ناپارێزرێت، كاریگه‌ریی ده‌روونی خراپ دروست ده‌كات و تاوان زۆر ده‌بێت، دواتر هاووڵاتی په‌نا ناباته به‌ر دادگا و خۆی هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی خۆی ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی تر كه كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی گوت، باشترین كار ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، سه‌روه‌ری یاسا و دادوه‌ری بپارێزن و دادگا وه‌ك هه‌میشه سه‌ربه‌خۆ بێ و كاری خۆی بكات، هیچ كه‌سێك داڵده‌ی تاوانباران نه‌دات، چونكه پاراستنی سه‌روه‌ری یاسا له سوودی هه‌مووانه و كۆمه‌ڵگه راده‌گرێت و ئاسایش و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رقه‌رار ده‌بێت.
وشه/ تایبه‌ت